مەلا بەختیار: ریفراندۆم و راپرسی دواهه‌مین شه‌ڕی دیموكراسی كورده له‌گه‌ڵ شۆڤێنیەتی عه‌ره‌ب
بە درێژایی مێژوو عێراق ناتوانێ باوه‌ڕبهێنێت، كورد نه‌ته‌وه‌یه‌كی جیاواز‌و كوردستانی خاكێكی جیاوازه‌و مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه
K24 - ھەولێر
لێپرسراوی دەستەی كارگێری مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، ریفراندۆم و راپرسی دواهه‌مین شه‌ڕی دیموكراسی كورده له‌گه‌ڵ شۆڤێنیەتی عه‌ره‌ب، به‌درێژایی مێژوو عێراق ناتوانێت باوه‌ڕبهێنێت، كورد نه‌ته‌وه‌یه‌كی جیاواز‌و كوردستانی خاكێكی جیاوازه‌و مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه، كه مافی چاره‌نوسی خۆی به‌دیبهێنێت.
مەلا بەختیار لە كۆبوونەوەیەكیدا لەگەڵ ژمارەیەك لە كادیر و ئەندامانی حزبەكەی لە دەڤەری گەرمەسێر رایگەیاند: "ریفراندۆم و راپرسی، دواهه‌مین شه‌ڕی دیموكراسی كورده له‌گه‌ڵ شۆڤێنیەتی عه‌ره‌ب و عه‌قڵی سه‌له‌فی عه‌ره‌بی له‌پێناو به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی نه‌ته‌وه‌یماندا".
گوتیشی: "ئێستا له‌به‌رده‌م دوو ئه‌ركی گه‌وره‌داین، ئه‌ركێكیان هه‌ڵبژاردنه، كه وا جارێكی تر دێته‌وه پێشه‌و،. ئه‌ركی دووه‌میش، راپرسییه له‌كوردستاندا، راپرسی، پرسێكی گرنگه بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌مان، چونكه چی نه‌ما له 96 ساڵی عێراقدا كورد نه‌یكات و به‌رگه‌ی ئه‌و هه‌موو ماڵوێرانی و به‌دبه‌ختییه بگرێت، لاپه‌ڕه‌كانی مێژووش هه‌ڵبده‌نه‌وه بزانن كورد له عێراقدا له‌هیچ پرسێكدا كه‌مته‌رخه‌م بووه! به‌ڵام به‌درێژایی ئه‌و مێژووه ئه‌م وڵاته ناتوانێت باوه‌ڕبهێنێت، كورد نه‌ته‌وه‌یه‌كی جیاواز‌و كوردستانی خاكێكی جیاوازه‌و مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه، كه مافی چاره‌نوسی خۆی به‌دیبهێنێت".
لە بەشێكی دیكەی گوتەكانیدا لێپرسراوی دەستەی كارگێری مەكتەبی سیاسی یەكێتی دەڵێ: "له‌مێژوودا و له عێراقدا، عه‌قڵی شۆڤێنی عه‌ره‌بی و عه‌قڵی تائیفی مه‌زهه‌بی حاكم بوون. چونكه هه‌تا ئێستا دیموكراسی نه‌بۆته هۆشیارییه‌كی رووناكبیریی، نه بڕوایه‌و نه حزبه به‌هێزه‌كانی عێراقیش، حزبی دیموكراتی، مه‌ده‌نی و ئازادیخوازن، به‌ڵكو بزوتنه‌وه‌و حزبی دیموكراسی له‌عێراقدا، لاوازترین هێزه‌كانی عێراقن، ته‌نها له‌كوردستاندا ئه‌و حزب و بزوتنه‌وانه به‌هێزن. ئه‌و هه‌موو ساڵه‌ش چاوه‌ڕی ده‌كه‌ین ئه‌م عێراقه ببی به‌دیموكراسی، به‌ڵام نابێ".
مەلا بەختیار ئەوەش دەخاتەڕوو: "دوای 96 ده‌بێت نه‌ته‌وه‌كه‌مان حساب بۆخۆمان و ئایینده‌مان بكه‌ین، دوای تا 5 بۆ 10ساڵی ئایینده‌ش، باوه‌ڕم نییه و نایبینم له‌عێراقدا بزووتنه‌وه‌یه‌كی دیموكراسی به‌هێز دروست ببێت! بۆیه له‌دوای شه‌ڕو رزگاركردنی مووسڵ، ده‌بێ پێداگیری بكه‌ین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ماده‌ی 140 جێبه‌جی بكرێ و رێگه‌كانی یاسایی، شه‌رعی و جه‌ماوه‌ری بۆ چۆنێتی جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 له‌كه‌ركووك، له‌خانه‌قین و له شه‌نگال بۆدزینهوه. چونكه دانیشتن به‌دیار قه‌ده‌رو رووداوه‌كانه‌وه مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه و كاتێك ده‌زانین لێمان ده‌قه‌ومی، بۆیه كاتێك راپرسی له‌كوردستاندا ده‌كرێت، پێویسته سه‌رجه‌م هاووڵاتیان بچین ده‌نگی خۆمان بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بده‌ین".