"هیتله‌ر له ئه‌رجه‌نتین بینراوه"
دوای 72 ساڵ له رووخانی نازییه‌كان، هێشتا شوێنی مردنی هیتله‌ر جێگه‌ی مشتومڕه

K24 - هه‌ولێر:
خوێنڕێژه نازییهكهی ئه‌ڵمانیا، به ناشیرین‌ترین و خراپتیرین كه‌سایه‌تی مێژوو ناوده‌برێت، چونكه به‌هۆی سیاسه‌ته پاوانخوازییهكانییهوه جه‌نگێكی جیهانیی گه‌وره‌ی هه‌ڵگیرساند و سه‌دان قه‌سابخانه و كوشتارگه‌ی بۆ مرۆڤه‌كان درووستكرد و خوێنی رشتن، ئه‌وروپای وێران‌كرد و گه‌له‌كه‌ی و گه‌ڵانی كیشوه‌ره پیره‌كه‌ی خسته ناو مه‌نجه‌نیقی شه‌ڕێكی وێرانكه‌ره‌وه.
ئه‌دۆڵف هیتله‌ر هێشتا ناوێكه له‌سه‌ر زاری خه‌ڵك و سیاسییه‌كانی جیهان و له زۆر بۆنه‌ی كاره‌ساتبار باسی ده‌كه‌نه‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر سه‌ركرده‌ی وڵاتێك تاوانێك ده‌كات به‌و نازییه خوێنڕێژه‌ی ده‌چووێنن.
هیتله‌ر ساڵی 1889 له دایكبوو، تا ساڵی 1945 ئه‌و كاته‌ی سۆڤییه‌ت به‌سه‌ر نازییه‌كاندا سه‌ركه‌وت ژیانی دیاره. به‌ڵام دوای شكستهێنانی له جه‌نگه جیهانییه‌كه هێشتا شوێنی مردنی گرێ كوێرهیهكه نه‌كراوه‌ته‌وه. چونكه كه‌س ته‌رمی ئه‌و رێبه‌ره دیكتاتۆره‌ی نه‌دۆزییه‌وه.
ده‌گووترێت، خۆی و ئیڤار براونی هاوسه‌ری به‌هۆی خۆسوتاندن له ژێر زه‌مینێكی شاردنه‌وه‌ی بۆمبه‌كاندا، ئه‌و كاته‌ی شیوعییه‌كان به‌سه‌ر نازییه‌كاندا سه‌ركه‌وتن و له باره‌گاكه‌ی هیتله‌ر نزیكبوونه‌ته‌وه، خۆیان كوشتووه.
به‌ڵام زۆرینه‌ی خه‌ڵكی ده‌یاگووت" هیتله‌ر و ژنه‌كه‌ی رایانكردووه بۆ ئه‌رجه‌نتین. ئه‌و سه‌رده‌مانه ده‌یانگووت "هیتله‌ر له ئه‌رجه‌نتین بینراوه".
ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه‌ش تا ساڵی 1968 به‌رده‌وام بوو، زۆرینه‌ی خه‌ڵكه پێیان وابوو هیتله‌ر خۆی نهكووشتووه. به‌ڵام ئه‌و ساڵه رووسه‌كان پشكنینیان بۆ پاشماوه‌ی جه‌سته‌ی ئه‌و دوو كه‌سه كرد له ژێر زه‌مینه‌كه‌دا خۆیان كووشتبوو، رایانگه‌یاند كه ئه‌و دوو كه‌سه هیتله‌ر و ژنه‌كه‌یه‌تی.
ئێستاش دوای 72 ساڵ كۆتاییهاتنی جه‌نگی جیهانی دووه‌م، هه‌ر كاتێك باسی ئه‌و میژووه ده‌كرێت، هیتله‌ر دێته‌وه ناو باس و هێشتا زۆر كه‌سی دیكه‌ش له جیهاندا ماون، ده‌ڵێن" هیتله ر خۆی نه‌كوشتووه و له ئه‌ڵمانیا ده‌ربازی بووه".