یەكێتی پۆستی پارێزگاری سلێمانی وەردەگرێتەوە

وەزارەتی ناوخۆ پۆستی پارێزگاری سلێمانی پڕكردەوە

 K24- ھەولێر

وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی كوردستان بڕیاریدا جێگری دیكەی پارێزگاری سلێمانی لە شوێنی سەردار قادر دەست بەكاربێت.

لە نووسراوێكی فەرمیدا كە وێنەیەكی دەست كوردستان24 كەوتووە، وەزارەتی ناوخۆ بڕیاریدا  عومەر ئەحمەد جێگری پارێزگاری سلێمانی لە شوێنی سەردار قادر دەست بەكاربێت و كارەكانی پارێزگا رای بكات.

لە نووسراوەكەی وەزارەتی ناوخۆ ھاتووە: "لەكاتی ئامادەنەبونی بەڕێز (سەردار قادر عەلی) جێگری پارێزگاری سلێمانی كە بەپێی فەرمانی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (4587 لە 1/11/2016) (لە بری پارێزگاری سلێمانی) ئەركەكانی (پارێزگار) ئەنجام دەدات، ئەوا بەڕێز (عمر احمد امین) جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ كارگێڕی گشتی بۆ هەمان مەبەستەكانی هاتوو لەفەرمانی (4587 لە 1/11/2016) جێگەی ناوبراو دەگرێتەوە".

رۆژی 2 ئەم مانگە سەردار قادر لە بری پارێزگای سلێمانی لە پشكی گۆڕان، دەست لە كاركێشانەوەی لە پۆستەكەی راگەیاند.

دوو رۆژ لەمەوبەر كوردستان24 لە زاری سامی جەلال بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ بڵاوویكردەوە كە وەزارەتی ناوخۆ لەماوەی دوو رۆژدا كەسێك بۆ ئەو پۆستە دیار دەكات.

یەكێتی پۆستی پارێزگاری سلێمانی وەردەگرێتەوە