يه‌ڵدرم هۆشدارى ده‌داته ئه‌مريكا
یڵدرم بەر لە بەڕێکەوتنی بۆ بەریتانیا، لە فڕۆکەخانەی ئەسەنبۆغا کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی سازکرد و وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانانی دایەوە.
K24 – هه‌ولێر:
سەرۆک وەزیرانی تورکیا، بن عه‌لی یڵدرم لەبارەی بڕیاری پێدانی چەک به پەیەدە لەلایەن ئەمریکاوە، رایگەیاند: "هەڵوێستی تورکیا لەم بارەیەوە زۆر روونە. تورکیا دژ بە بەکارهێنانی رێکخراوی تیرۆریستی سەر بە پەکەکەیە دژ بە داعش، ئەمەمان بە روونی بە به‌رامبه‌ره‌كانمان گوتووە. بە بەکارهێنانی رێکخراوێکی تیرۆریستی ناتوانرێت رێکخراوێکی تری تیرۆریستی لەناوببرێت. دواتر ئەو رێکخراوە تیرۆریستییەش لێت دەبێت بە بەڵا. ئەمریکا ئەمە باش دەزانێت".
یڵدرم بەر لە بەڕێکەوتنی بۆ بەریتانیا، لە فڕۆکەخانەی ئەسەنبۆغا کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی سازکرد و وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانانی دایەوە.
یڵدرم ئاماژەی بەوەشکرد پەکەکە لەلایەن ئەمریکاوە وەک رێکخراوێکی تیرۆریستیی ناسێنراوە و گوتی: "هەر هەوڵێک کە بە واتای یارمەتیدانی پەکەکە بکەوێتەوە، راستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ، کارێکی قبوڵ کراو نییە. ئەمریکا و تورکیا دوو وڵاتی هاوپەیمانن لە ناتۆ. هەر بۆیە لەو بڕوایەدانین کە ئەمریکا لە نێوان رێکخراوێکی تیرۆریسیتی و پەیوەندیە ستراتیجیەکانماندا بژاردەی لەبەردەستدا بێت".
یڵدرم گوتیشی: "كرۆكی كاره‌كه ئه‌مه‌یه: ئه‌گه‌ر له ناوچه‌كه‌دا به‌ره‌نگاری تیرۆر ده‌كرێت، ئه‌وا توركیا ساڵانێكه به باشترین شێوه ده‌یكات. به قه‌ڵغانی فوراتیش نیشانی‌دا كه ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش چه‌نده سه‌ركه‌وتوو و كاریگه‌ربووه. له‌و رووه‌شه‌وه نابێت هه‌ندێک هه‌وڵ هه‌بێت له ئاستێكدا كه له‌رووی تیرۆر بۆ توركیا سه‌رئێشه‌بێت. پێمانوایە هێشتا ئیدارەی ئەمریکا دەرفەتی ئەوەی لەدەستدایە لە هەستیاریی تورکیا لەبارەی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە، لەبەرچاو بگرێت. ئەگەر بڕیارێکی پێچەوانە بدات، ئەوا ئەو دەرئەنجامانەی لێی دەکەوێتەوە، تەنها پەیوەست نابێت بە تورکیاوە، هاوکات ئەنجامێکی نەرێنی بۆ ئەمریکاش دێنێتە ئاراوە'.
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، یڵدرم ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌و بابه‌تانه له كۆبوونه‌وه‌كانی سه‌ركۆماری وڵاته‌كه‌ی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغاندا، كه بڕیاره له رۆژانی 16-17ى ئایار له ئه‌مریكا ئه‌نجامی بدات تاوتوێ ده‌كرێن و، گوتی: "له به‌رزترین ئاستدا تاوتوێ ده‌كرێن، هه‌ڵوێستمان له‌و باره‌یه‌وه به روونترین شێوه و، له به‌رزترین ئاستدا و له ئاستی بریارده‌راندا دووباره ده‌هێنرێته‌وه رۆژه‌ڤ".
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ