سێ "بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ر" له هه‌ولێر و كه‌ركووك ده‌ستگیركران
دوویان له كه‌ركووك و یه‌كێكیان له هه‌ولێر ده‌ستگیركراوه
K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كانی هه‌ولێر، شه‌وی رابردوو "تاوانبارێكیان" له شاری هه‌ولێر به‌ناوی (س. م. ع) ده‌ستگیركرد.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ئاسایشی كه‌ركووك رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و "تاوانباره" خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی دوبزه و له‌كاتی ده‌ستگیركردنی بڕی یه‌ك كیلۆ و 100 گرام مادده‌ی "حه‌شیش" له جۆری "كریستاڵ"ی پێ بووه و ویستوویه‌تی له هه‌ولێر بیفرۆشێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایش ئه‌وه‌شی روونكردووه‌ته‌وه، دوای ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و "تاوانباره" دانی به‌وه‌داناوه، ئه‌و حه‌شیشه‌ی له كه‌ركووكه‌وه هێناوه‌ته هه‌ولێر و "تاوانبارێك"ی دیكه‌ش بۆ ئه‌و "بازرگانییه" هاوكاری كردووه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان، ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه، ئه‌مڕۆ هێزه‌كانییان به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ئاسایشی "ی. ن. ك" له گه‌ڕه‌كی عه‌سكه‌ری شاری كه‌ركووك، "دوو تاوانباری" دیكه‌یان به ناوه‌كانی (ف. ع. ق) و (ت. م. م) ده‌ستگیركردووه.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه، له كاتی ده‌ستگیركردنی ئه‌و دوو "تاوانباره" سێ كیلۆ مادده‌ی حه‌شیش له ماڵه‌كه‌یان دۆزراوه‌ته‌وه و ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه، كه به نیازبوونه له شاره‌كانی هه‌ولێر و كه‌ركووك بازرگانی پێبكه‌ن و بیفرۆشن.
له كاتی ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو "تاوانباره"، ئاشكرایان كردووه كه ئه‌و مادده هۆشبه‌رانه له "پێنجوێن"ه‌وه هێناوه‌ته كه‌ركووك.