كۆمپانیای DNO زیاتر 41 ملیۆن دۆلاری له حكوومه‌تی هه‌رێم وه‌رگرت
K24 - ھەولێر
كۆمپانیای دی ئێن ئۆی نه‌رویژی رایگه‌یاندووه بڕی 41 ملیۆن و 400 ھەزار دۆلاری له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وەرگرت ، له‌بری هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له‌كێڵگه‌ی تاوكێ.
كۆمپانیا نه‌رویژییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه ئه‌و بڕه پاره‌یه وه‌ك شایسته‌ی دارایی كۆمپانیاكه‌یه له بری هه‌نارده‌ی نه‌وت له مانگی شوباتی رابردوو، پاره‌كه‌ش له‌گه‌ڵ كۆمپانیای گه‌نه‌ل ئینێرجی دابه‌ش ده‌كرێت كه هاوبه‌شی دی ئێن ئۆیه ، له هه‌نارده‌ی نه‌وتی كێڵگه‌ی تاوكێ.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی دی ئێن ئۆدا هاتووه، بری 34 ملیۆن و 730 هه‌زار دۆلار له بری هه‌نارده‌كردنی نه‌وته و هاوكات 6 ملیۆن و 680 هه‌زار دۆلاریش، وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی پێشووه، كه تا ئێستا حكوومه‌تی هه‌رێم مانگانه بڕێكی لێ ده‌داته‌وه.