سه‌رۆك بارزانی باسى هۆكاره‌كانی پێشێلكردنی شه‌راكه‌ت ده‌كات له‌ عێراق

K24 - هه‌ولێر:

له‌ دیدارێكدا له‌گه‌ڵ شاندێكی حزبی شیوعی عێراقی، مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان باسیی  له‌ مێژووی هاوبه‌ش و پڕ له‌هه‌وراز و نشێوی نێوان گه‌لی كوردستان و ده‌وڵه‌تی عێراق كرد و پێشێلبوونی شەراكەت و دەستوور كرد و هەروەها ئاماژه‌ی به‌  بابەتی ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی و هۆكارەكان پێشێلبوونی شەراكەت لە عێراقدا.

له‌ به‌رامبه‌ردا شاندی شیوعی عێراقی رایگه‌یاند, ئه‌وان وه‌ك حزبی شیوعی هەمیشە له‌گه‌ڵ ویست و داواكاری گه‌لی كوردستاندان.

هاوكات شانده‌كه‌ بۆچوونی خۆیان له‌باره‌ی پرۆسه‌ی سیاسی و هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عێراق و ره‌وه‌شی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵكی عێراق خسته‌ڕوو.

هه‌روه‌ها رۆشنایی خرایه‌ سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌رێمی كوردستان و ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی ریفراندۆم و له‌م رووه‌شه‌وه‌ وێڕای ئاماژه‌دان به‌ مێژووی هاوبه‌ش و خه‌باتی پێكه‌وه‌یی نێوان حزبی شیوعی عێراق و گه‌لی كوردستان.

راشیانگه‌یاند، كه‌ ئه‌وان وه‌ك حزبی شیوعی هەمیشە له‌گه‌ڵ ویست و داواكاری گه‌لی كوردستاندان.