سه‌رۆك بارزانی باسى هۆكاره‌كانی پێشێلكردنی شه‌راكه‌ت ده‌كات له عێراق
K24 - هه‌ولێر:
له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ شاندێكی حزبی شیوعی عێراقی، مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان باسیی له مێژووی هاوبه‌ش و پڕ له‌هه‌وراز و نشێوی نێوان گه‌لی كوردستان و ده‌وڵه‌تی عێراق كرد و پێشێل‌بوونی شەراكەت و دەستوور كرد و هەروەها ئاماژه‌ی به بابەتی ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی و هۆكارەكان پێشێل‌بوونی شەراكەت لە عێراقدا.
له به‌رامبه‌ردا شاندی شیوعی عێراقی رایگه‌یاند, ئه‌وان وه‌ك حزبی شیوعی هەمیشە له‌گه‌ڵ ویست و داواكاری گه‌لی كوردستاندان.
هاوكات شانده‌كه بۆچوونی خۆیان له‌باره‌ی پرۆسه‌ی سیاسی و هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عێراق و ره‌وه‌شی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵكی عێراق خسته‌ڕوو.
هه‌روه‌ها رۆشنایی خرایه سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌رێمی كوردستان و ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی ریفراندۆم و له‌م رووه‌شه‌وه وێڕای ئاماژه‌دان به مێژووی هاوبه‌ش و خه‌باتی پێكه‌وه‌یی نێوان حزبی شیوعی عێراق و گه‌لی كوردستان.
راشیانگه‌یاند، كه ئه‌وان وه‌ك حزبی شیوعی هەمیشە له‌گه‌ڵ ویست و داواكاری گه‌لی كوردستاندان.