لە رێگەی ئاوێنەوە چاودێری چەكدارانی داعش دەكەن

ماڵی ھاووڵاتیان بووەتە سەنگەری بەرگری

K24 - مووسڵ

زیاتر لە دوو مانگە پۆلیسی فیدراڵی لە گەڕەکەکانی مووسڵی کۆنن، ئەفسەرانی پۆلیس دەڵێن "گرفتی بەردەم پێشڕەوییەکانمان ئەوەیە کە خانووەکانی ئەو گەڕەکانە کۆنن و کوچە و کۆڵانەکانیشی بەرتەسکن" ھێزە عێراقییەکان ھەموو تاکتیکی سەربازی بەکاردەھێنن بۆ ئەوەی پێشڕەوی بکەن، بەڵام داعش دەیان بەربەستی دروست کردووە بۆ ئەوەی رێگربێت لە پێشڕەوی ھێزە عێراقییەکان.

لە ھەندێك شوێن ھێزەكانی عێراق و داعش ھێندە لە یەكتر نزیكن، پۆلیسی عێراق لە رێگەی ئاوێنەوە چاودێری چەكدارانی داعش دەكەن.

Fly Erbil Advertisment