چەند وێنەیەكی نەوشیروان مستەفا بڵاودەكرێنەوە
میدیاكانی گۆڕان بە فەرمی ھەواڵی ھاتنەوەی نەوشیروان مستەفایان بڵاونەكردووەتەوە
K24 - ھەولێر
چەند وێنەیەكی نەوشیروان مستەفا بڵاوكرانەوە، ئاماژە بۆ ئەوەكراوە كە وێنەكان ئەمڕۆ لەكاتی چوونی ھەڵسوڕاوانی گۆڕان بە مەبەستی بەخێرھاتنەوەی وێنەكان گیراون.
دوای ئەوەی ھەواڵی گەڕانەوەی نەوشیروان مستەفا رێكخەری بزووتنەوەی گۆڕان بۆ سلێمانی لەزاری چەند سەرچاوەیەكی نافەرمی بڵاوكرایەوە، چەند وێنەیەكی نەشیروان مستەفا لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لەلایەن ھەڵسوڕاو و لایەنگرانی گۆڕان بڵاوكراونەتەوە و ئاماژەیان بەوەكردووە كه وێنەكانی ئەمڕۆ گیراون، بەڵام تا ئێستا میدیاكانی گۆڕان بە فەرمی ھەواڵی ھاتنەوەی نەوشیروان مستەفایان پشتڕاست نەكردووەتەوەو بە فەرمیش رانەگەیەندراوە كە ئەم وێنانە ھی ئەمڕۆن یان پێشتر گیراون. ھەندێك سەرچاوەش رەتیدەكەنەوە ئەم وێنانەی نەوشیروان مستەفا ھی ئەمڕۆبن، بەڵكو دهڵێن ساڵی پار گیراون.
چەند سەرچاوەیەكی نافەرمی رایانگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ نەوشیروان مستەفا رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان لە رێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی گەڕاوەتەوە ھەرێمی كوردستان.


