زانيارى نوێ له باره‌ى ئه‌و ڤايرۆسه‌ى هه‌زاران كۆمپيوته‌رى په‌كخست
چۆن كۆمپيوته‌ره‌كانمان بپارێزين
K24 – هه‌ولێر:
ڤايرۆسى "WannaCry" مه‌ترسى له‌سه‌ر ئاسايشى مليۆنان كۆمپيوته‌ر له جيهاندا درووستكردووه، دواى ئه‌وه‌ى له 100 وڵاتى جيهاندا هه‌زاران كۆمپيوته‌رى په‌كخست.
سه‌رۆكى رێكخراوى تێك ئای بۆ ته‌كنه‌لۆژیاى زانیاری، ئه‌ندام عومه‌ر, رايگه‌ياند، جیهان به‌ره‌و شه‌ڕێكى مه‌ترسیدار ده‌چێت و گه‌وره‌ترین جه‌نگى ئه‌لیكترۆنى له مێژوودا به‌رپابووه.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كانى ئه‌و تايبه‌تمه‌نده‌ى بوارى ئاى تى, ڤایرۆسێكى ترسناك به ناوى وه‌نه كراى #wannacry بڵاوبووه‌ته‌وه و له ماوه‌ى ته‌نيا 7 كاتژمێردا 98 هه‌زار و 736 كۆمپیوته‌رى په‌كخستووه.
كه‌ناڵى سى ئێن ئێنى ئه‌مريكايى بڵاويكرده‌وه، زیاتر له 100 وڵات رووبه‌ڕووى ئه‌و هـێرشه ئه‌ليكترۆنييه بوونه‌ته‌وه و پشكى شێرى هێرشه‌كه‌ش به‌ر رووسيا كه‌وتووه.

كه‌ناڵى RT به زمانى عه‌ره‌بى بڵاويكرده‌وه، كه زياتر له 1000 كۆمپيوته‌رى سه‌ر به ده‌زگا هه‌ستيار و وه‌زاره‌ته گرنگه‌كانى رووسيا تووشى ڤايرۆسى وه‌نه كراى بوونه.
شاره‌زاكه‌ى بوارى ئاى تى ئه‌وه‌شى روونكرده‌وه، كه كارى ئه‌م ڤایرۆسه بریتیه له قوفڵدانى سه‌رجه‌م فایل و داتاكانى ناو كۆمپیوته‌رى تووشبوو. له‌به‌رامبه‌ر چاككردنه‌وه‌شيدا داواى 300 دۆلارى ئه‌مریكى ده‌كه‌ن و ده‌بێت بتكۆین بۆیان ره‌وانه بكرێت و له به‌رامبه‌ردا كۆمپيوته‌ره‌كه ده‌كرێته‌وه.
ئه‌م ڤایرۆسه ته‌نها رووبه‌ڕووى ویندۆزى مایكرۆسۆفت بووه‌ته‌وه و هه‌ر ئه‌مشه‌ویش مایكرۆسۆفت رایگه‌یاند، كه هیچ شتێك له ده‌سه‌ڵاتى ئه‌واندا نیه، به‌ڵام هه‌وڵى دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌ر ده‌ده‌ن.

ئه‌م هێرشه ئه‌لیكترۆنیه به گه‌وره‌ترین هێرش داده‌نرێت له مێژوودا كه به‌كه‌مترین ماوه به‌و شێوه‌یه ته‌شه‌نه‌ى كردبێت.
به‌شێك له فڕۆكه‌خانه‌كانى ئه‌وروپا له كاركه‌وتون به تایبه‌تى ئیتالیا و ئه‌ڵمانیا، هه‌روه‌ها تۆڕى مۆبایل له ئیسپانیا و به‌شێك له‌نه‌خۆشخانه‌كانى به‌ریتانیا تووش بوون به‌م ڤایرۆسه.
ئه‌ندام عومه‌ر ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، كه عێراق و هه‌رێمى كوردستانيش ئه‌و ڤايرۆسه‌يان پێگه‌يشتووه.
سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌رى ئه‌و مه‌ترسييه، ئه‌وشاره‌زايه‌ى بوارى ئاى تى پێى وايه له‌م كاته‌دا باش‌ترين كار بۆ پاراستنى كۆمپيوته‌ره‌كان له ڤايرۆسى وه‌نه كراى ئه‌وه‌يه په‌يوه‌ست نه‌كرێن به ئينته‌رنێته‌وه تا ئه‌و كاته‌ى چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌كه ده‌دۆزرێته‌وه.
كه‌ناڵه جيهانييه‌كان ده‌ڵێن: بۆ رزگاربوون له ڤايرۆسى ونه‌كراى ده‌كرێت دۆمينێكى درێژ و بێ مانا بكڕدرێت و كۆمپيوته‌ره‌كان له مه‌ترسى ڤايرۆسه‌كه رزگار بكرێن.