تيلرسۆن: هه‌ڵدانه‌وه‌ى لاپه‌ڕه‌ى سپى له‌گه‌ڵ رووسيا ئه‌سته‌مه
گه‌لى ئه‌مريكا و گه‌لانى جيهان به‌رژه‌وه‌ندييان له‌وه‌دايه په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان رووسيا و ئه‌مريكا به‌هێز بن
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا ريكس تيلرسۆن رايگه‌ياند، گه‌لى ئه‌مريكا و گه‌لانى جيهان به‌رژه‌وه‌ندييان له‌وه‌دايه په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان رووسيا و ئه‌مريكا به‌هێز بن، به‌ڵام ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد، له ئێستادا ئه‌سته‌مه لاپه‌ڕه‌يه‌كى سپى له نێوان هه‌ردوو وڵات هه‌ڵبدرێته‌وه.
تيلرسۆن له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى NBC گوتى: له‌و بڕوايه‌دام سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ روون و راشكاوه له باره‌ى به‌هێزكردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ رووسيا و هه‌روه‌ك سه‌رۆك وتى و منيش له‌و بڕوايه‌دام كه ئێستا په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان رووسيا و ئه‌مريكا له نزمترين ئاستى خۆياندان له دواى كۆتايهاتنى شه‌ڕى سارده‌وه و متمانه‌ى نێوان هه‌ردوولا له نزمترين ئاستدايه.
سه‌باره‌ت به روانگه‌ى ديبلۆماسيه‌تى ئه‌مريكا بۆ سرووشتى په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان مۆسكۆ و واشنتن و شيمانه‌ى به‌هێزبوون و پێشه‌وه‌چوونيان، تيلرسۆن گوتى: ئايا ده‌توانين باشتريان بكه‌ين يان نا؟ هێشتا زووه بۆ ئه‌و بڕياره و ئه‌وه كاتێكى زۆرى ده‌وێت و پرۆسه‌يه‌كى زۆر سه‌خته.