پیكابێكی ئاواره‌كانی كامپی چه‌م مشكۆ وه‌رگه‌ڕا و 3 كه‌س گیانییان له‌ده‌ستدا
K24 - زاخۆ:
به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێلێكی جۆری پیكاب، كه هی ئاواره‌كانی كامپی چه‌م مشكۆیه، له نزیكی كۆمه‌ڵگه‌ی دێرهبۆن، له‌سه‌ر رێگه‌ی نێوان ئیبراهیم خه‌لیل و دێره‌بون، 3 گیانییان له‌ده‌ستدا و 7ى دیكه‌ش برینداربوون.
دكتۆر ئه‌ركان والی، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی زاخۆ رایگه‌یاند، پیكابه‌كه نزیكه‌ی 20 سه‌رنشینی هه‌ڵگرتبوو و به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی یاری تۆپی پێ چووبوونه دێرهبۆن.
له ئێستاشدا بریندارانی رووداوه‌كه، گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه و چاره‌سه‌ری پێویستییان بۆ ده‌كرێت.