مەسرور بارزانی مەترسییەکانی قۆناخی دوای داعش لەگەڵ ئەنجوومەنی ئاسایشی ئەمریکا تاوتوێ دەکات
راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لەگەڵ گەورە راوێژکارانی ترەمپ کۆدەبێتەوە
K24 - ھەولێر
مەسرور بارزانی، راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان کە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان دەکات، ئەمڕۆ لە واشنتن لەگەڵ هەریەکە لە جارید کۆشنەر، گەورە راوێژکاری سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و هێربێرت ماکماستەر، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا و تۆم بۆسێرت راوێژکاری ئاسایشی ناوخۆیی ئەمریکا کۆدەبێتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، مەسرور بارزانی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر - واشنتن و دوایین پێشهاتەکانی شەڕی موسڵ لەگەڵ ئەنجوومەنی ئاسایشی ئەمریکا تاوتوێ دەکات و جیا لەمەش هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ هێزی پێشمەرگە، تەوەرێکی گرنگی گفتوگۆکانی دەبێت.