كورد روانگه و پێشنیازی ستراتیژی ده‌داته به‌رپرسانی ئه‌مریكا
ئه‌مڕۆ دیداره‌كانی راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌مریكا له واشنتۆن ده‌ست پێده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
شه‌ڕێك كه چه‌كدارانی رێكخراوی داعش، نزیكه‌ی سێ ساڵ پێش ئێستا له ناوچه‌كه‌دا هه‌ڵیانگیرساند، هێشتا ئاگره‌كه‌ی خامۆش نه‌بووه‌و ته‌پوتۆزی ئه‌و جه‌نگه خوێناوییه نه‌نیشتووه‌ته‌وه. شه‌ڕێك كه له رووبه‌رێكی فراوانی خاكی كوردستاندا یه‌خه‌ی به كوردیش گرت و بۆ دوورخستنه‌وه‌ی ئاگری جه‌نگه‌كه، هه‌زاران قوربانی له سه‌نگه‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی ئه‌و به‌ره جیهانییه‌دا دا، كه بۆ دژایه‌تیكردنی "ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌ت" له مانگی ئه‌یلوولی ساڵی 2014 پێكهات.
هێشتا ده‌نگی تۆپ و بۆمبی فڕۆكه‌كانی هێزه‌كانی عێراق و هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له نزیك ئه‌و مزگه‌وته "مزگه‌وتی نووری" ده‌بیسترێت، كه له مانگی ته‌مووزی ساڵی 2014 دا‌و دوای كه‌متر له مانگێك له كۆنترۆڵكردنی شاری مووسڵ رێبه‌ری چه‌كدارانی داعش تێیدا ده‌ركه‌وت و خۆی وه‌ك "خه‌لیفه‌ی موسڵمانان" ناساند.
به‌ڵام ئێستا جوڵه و ستراتیژی هاوپه‌یمانان جیاوازه له‌و سه‌رده‌مه‌ی هاوپه‌یمانییه‌تییه‌كه‌ی به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا تێدا دروستبوو، چونكه داعش رووبه‌ریكی زۆری خاكه داگیركراوه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی لێ سه‌ندراوه‌ته‌وه‌و ئێستا پلان و هه‌نگاوه‌كان، به ئاراسته‌ی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ته‌واوی خاكی عێراق و پایته‌ختی"خه‌لافه‌ته‌كه‌ی داعش"ـه له شاری ره‌ققه‌ی سووریا.

ئه‌مریكا كه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و هاوپه‌یمانییه نێوده‌وڵه‌تییه‌ی له ئه‌ستۆدایه، له‌وه‌ته‌ی ئیداره نوییه‌كه‌ی "دۆناڵد تره‌مپ" سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له 20/1/2017 ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته‌ی گرتووه‌ته ده‌ست، سه‌ره‌ڕای ره‌خنه‌گرتن له هه‌نگاوه‌كانی ئیداره‌ی پێشووی ئه‌مریكا به سه‌رۆكایه‌تی "باراك ئۆباما" جوڵه‌یه‌كی كرده‌یی تری له مه‌یدانی جه‌نگه‌كه‌دا كردووه‌و هێزو كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی زیاتری خستووه‌ته به‌رده‌ست ئه‌و هێزانه‌ی شه‌ڕی داعش ده‌كه‌ن".
به گوێره‌ی ستراتیژییه‌تێكی نوێی ئیداره‌كه‌ی تره‌مپ، كه به‌شێكی به‌نده‌كانی ره‌شنووسه‌كه‌ی له لایه‌ن ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رزه‌وه بینراوه، تره‌مپ ده‌یه‌وێت، له جه‌نگی تیرۆردا وڵاتانی دیكه‌ی جیهان به تایبه‌تی هاوپه‌یمانان، ئه‌ركی زیاتر له ئه‌ستۆ بگرن و خه‌رجی مادی و خوێنی كه‌متری ئه‌مریكییه‌كانیش له‌و جه‌نگه‌دا بڕژێت.
به گوێره‌ی ئه‌و ستراتیژه نوێیه بێت كه ئه‌گه‌ری زۆره له سێ مانگی داهاتوو په‌سه‌ند بكرێت، كورد (هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان) له سه‌ره‌تاوه له نێو ستراتیژێكی له‌و جۆره‌دا شوێنی خۆی گرتووه، چونكه هه‌م به‌شێكه له‌و وڵاتانه‌ی ناو هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی تیرۆر و هه‌م له سه‌ره‌تای هه‌ڵگیرسانی جه‌نگه‌كه‌وه، به خوێنی پێشمه‌رگه‌كانی و هاوكارییه‌كی كه‌می سه‌ربازی وڵاتانی ناو هاوپه‌یمانییه‌كه به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا جه‌نگاوه، بۆیه له‌گه‌ڵ روونتر بوونه‌وه‌ی سیاسه‌تی ئیداره نوێیه‌كه‌ی تره‌مپ دا، جوڵه‌ی دیپلۆماسی كورد چالاكتر بووه.

قۆناغی دوای كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ
سه‌ركردایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئێستا زۆرتر چاویان له پاش نیشتنه‌وه‌ی ته‌پوتۆزی جه‌نگه‌كه‌یه له عێراق، به تایبه‌تی شاری مووسڵ (ناوه‌ندی پارێزگای نه‌ینه‌وا) چونكه قۆناغی دوای جه‌نگه‌كه بۆ كورد گرنگه كه چۆن نه‌خشه‌ی سیاسی و كارگێڕی و سه‌ربازی ناوچه‌كه داده‌ڕێژرێته‌وه.
به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان له چه‌ندین بۆنه‌دا ئه‌وه‌یان گوتووه" ره‌وشی پارێزگای نه‌ینه‌وا جیاواز ده‌بێت له ره‌وشی پارێزگاكه پێش هاتنی داعش، چونكه مانه‌وه‌ی ئه‌و ره‌وشه وه‌ك رابردوو، ئه‌گه‌ری دروستبوونه‌وه‌ی بارودۆخی هاوشێوه‌ی سێ ساڵی رابردوو له ئارادایه".
رۆژی 1/4/2017 مه‌سعوود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان،له میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پارێزگار و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن و جێگر و نوێنه‌رانی پێكهاته ئاینی و نه‌ته‌وه‌یییه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند:" هه‌رێمی كوردستان ناتوانێ به‌رامبه‌ر ئاینده‌ی مووسڵ ته‌ماشاكار بێت و دووپاتی كرده‌وه، پێویسته له دواڕۆژی پێكهاته‌كان و پارێزگای نه‌ینه‌وا و ئاسایشی هه‌رێم دڵنیا بین و چیتر ڕێگه نه‌درێت كاره‌سات و هه‌ڕه‌شه‌كان دووباره ببنه‌وه".
كه‌واته كورد به شیوه‌یه‌كی گشتی نایه‌وێت له ره‌وشی ناوچه‌كه پاش كۆتایی داعش ته‌ماشاكار بێت، هه‌ر بۆیه له ئاستی باڵادا ده‌ستیكردووه به جوڵه‌ی سیاسی و دیپلۆماسی و سه‌ردانی ناوه‌نده‌كانی بڕیاری ئه‌مریكا و دیدار و كۆبوونه‌وه و میتینگ و كۆڕ و سیمینار له واشنتۆنی پایته‌ختی ئه‌مریكا.

له‌وه‌ته‌ی دۆناڵد تره‌مپیش له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌و وڵا‌ته‌دا سه‌ركه‌وت و پاش ئه‌وه‌شی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته‌ی گرتووه‌ته ده‌ست، بۆ دووه‌مین جاره شاندێكی باڵای هه‌رێمی كوردستان، به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، به مه‌به‌ستی زانینی روانگه‌ی ئیداره‌ی نوێ بۆ كێشه و پرسه‌كانی ناوچه‌كه ده‌چنه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.
مەسروور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، بە یاوەری فوئاد حوسێن سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و بەیان سامی عەبدولڕەحمان نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە واشنتن، چەندین دیداریان لەکۆشکی سپی و وەزارەتی دەرەوە و بەرگری وئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی و کۆنگرێس دەبێت و بارودۆخی هەرێمی کوردستان و دوا رۆژی پەیوەندی کوردستان و عێراق و پرسی ریفراندۆم لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمەریکا تاووتوێ دەکەن و له مرۆوه دیداره‌كانیان ده‌ستپێده‌كات.
شانده‌كه رۆژی یه‌كشه‌ممه 14/5/2017 گه‌یشتوونه‌ته واشنتۆن و ئه‌مرۆش مه‌سرور بارزانی و شاندی یاوه‌ری سەردانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکا ده‌كه‌ن و لەگەڵ بەرپرسانی ئه‌نجومه‌نه‌كه، له باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا و هاوكارییه‌كانی واشنتۆن بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه گفتوگۆ ده‌كه‌ن.
مه‌سروور بارزانی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەنجوومەنی ئاسایشی ئەمەریکا، روانگە و پێشنیازی ستراتیجیی بۆ رێگە گرتن لە مەترسی داعش دوای کۆنترۆڵکردنەوەی ناوچەکانی ژێر دەستییان ده‌خاته روو.
یه‌كه‌مجار مانگی دیسەمبەری ساڵی رابردوو بوو كه هێشتا ئیداره نوێیه‌كه ده‌ستبه‌كار نه‌ببوو، ئه‌وكاته مه‌سرور بارزانی و شاندی یاوه‌ری، بۆ سوپاسگوزاری ئیداره‌ی پێشوو و زانینی هه‌ڵوێستی ئیداره‌ی نوێ به سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی باڵای هەرێمی کوردستان، چەندین دیداری گرنگییان لە واشنتن ئەنجامدا و لەگەڵ جێگری سەرۆکی ئەمەریکا و چەندین بەرپرسی باڵای کۆنگرێس و وەزارەتی دەرەوە کۆبوونەوە.
ئه‌مجاره سه‌ردانه‌كه له هه‌لومه‌رجێكی نوێدایه، مه‌سرور بارزانی و شاندی یاوه‌ری ده‌یانه‌وێت، وه‌ك چۆن هه‌رێمی كوردستان له جه‌نگی داعشدا پشكی شێری به‌ركه‌وت، له نه‌خه‌شه‌ی سیاسی پاش جه‌نگه‌كه‌دا بێ پشك نه‌بێت. چونكه كورد بڕیاری وایه، بۆ دیاریكردنی چاره‌نووسی خۆی، په‌نا بباته به‌ر ریفراندۆم و له‌و رێگه‌یه‌وه ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ رابگه‌یه‌نێت.
مه‌سرور بارزانی به‌ر له‌وه‌ی به‌ره‌و واشنتۆن به‌ری بكه‌وێت، له كه‌رنه‌ڤاڵێكى يه‌كێتى قوتابيانى كوردستان بۆ پشتگيريى له ريفراندۆم، كه له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، به روونی ئه‌وه‌ی رایگه‌یاند " نابێت ئێمه چاومان له‌وه بێت كه هه‌ر پاشكۆ بین، یان خه‌ڵكی دیكه حوكمڕانی به‌سه‌ر ئێمه‌دا بكات، كه‌سێك ناتوانێت چاوی له پۆستی وڵاتێكی دیكه بێت و بێت لێره رێنماییمان بكات له‌سه‌ر چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم".

هه‌روه‌ها گووتی " بابه‌تی سه‌ربه‌خۆیی یا بابه‌تی سیاده‌ی وڵات گرنگه بۆ پاراستنی ئایینده‌ی وڵات و خه‌ڵكه‌كه‌مان، ئه‌گه‌ر ئێمه له یاسای نێوده‌وڵه‌تی خاوه‌نی سیاده بین، خاوه‌نی وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ بین، ئه‌و وه‌خته به حوكمی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، ته‌ده‌خولكردن له كوردستان قابیلی قه‌بووڵ نییه. به‌ڵام ئێمه ئێستا به‌شێكین له حكوومه‌تێكی دیكه، كه خۆی نه‌یتوانیوه وه‌كو پێویست سیاده‌ی خۆی بپارێزێت و له هه‌موو لایه‌ك ته‌ده‌خولی ئیش و كاره‌كانی ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌وان نایانه‌وێ سه‌ربه‌خۆ بن، ئێمه ده‌مانه‌وێ سه‌ربه‌خۆ بین، بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه سه‌ربه‌خۆ بین، ده‌بێت سه‌ر به‌خۆمان بین، نابێت سه‌ر به هیچ لایه‌كی دیكه بین، له‌و پرۆسه‌يه پاشه‌كشێ ناكه‌ين و به قسه‌ى ئه‌وانه ناكه‌ين كه دژى ريفراندۆمن".
كه‌واته راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و شانده‌كه‌ی یاوه‌ری، له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایانه روانگه‌ی هه‌رێم بۆ به‌رپرسانی واشنتۆن ده‌خه‌نه روو، چونكه وه‌ك پێشتر رایانگه‌یاندووه، مانه‌وه‌ی عێراق و ره‌وشی نه‌ینه‌وا وه‌ك پێش شه‌ڕی داعش، واتا مانه‌وه‌ی مه‌ترسی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
مه‌سرور بارزانی جگه له دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌مریكا، له دامەزراوەی بەناوبانگی "هیریتج" لە واشنتن، له سیمینارێکی تایبەتدا ، روانگەی کوردستان لە بارەی عێراقی دوای شەڕی داعش و رزگارکردنی مووسڵ دەخاتەڕوو.

پێناچێت روانگه‌ی هه‌رێمی كوردستان، زۆر له روانگه و ستراتیژی نوێی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه دوور بێت، چونكه مانه‌وه‌ی ره‌وشی عێراق وه‌ك پێش جه‌نگی داعش، واتا رازیبوونی تره‌مپ و ئیداره‌كه‌ی به‌و ره‌وشه‌ی پاش رووخاندنی رژێمه‌كه‌ی سه‌دام حسێن هاته ئاراوه و تا دروستبوونی چه‌ندین رێكخراوی توندڕه‌و و داعش درێژه‌ی كیشا. تره‌مپ له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژارده‌نه‌وه تا ئه‌مرۆ، ره‌خنه‌ی زۆری له سیاسه‌ته‌ی ئیداره‌كانی پێش خۆی گرتووه كه به‌هۆی هه‌ڵه ستراتیژییه‌كانی ئه‌وان، عێراق هه‌م وه‌ك كێكێك پێشكه‌شی ئێران كرا و هه‌م بووه مۆڵگه‌یه‌ك بۆ نه‌شونمای توندڕه‌وه ئیسلامییه‌كان.
بۆیه له لایه‌ك ده‌یه‌وێت به هاوكاری هێزه كوردییه‌كان "یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل و هێزه‌كانی سوریای دیموكرات" رووبه‌رێك بۆ جێ پێی خۆی له سووریا بكاته‌وه و له ژێر هه‌ژموونی ئێران و رووسیا ده‌ربازی بكات، هه‌م له هه‌رێمی كوردستانیش كه له مێژه ئه‌و پرسه ساغبووه‌ته‌وه، هاوكاری و پاڵپشتی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هه‌رێمی كوردستان بكات.
چونكه وه‌ك له ستراتیژه نوێیه‌كه‌ی ئه‌مریكاشدا هاتووه، واشنتۆن له‌سه‌ر زه‌وی ناوچه‌كه پێویستی به هێزی هاوپه‌یمانه‌كانییه‌تی، تا سوپاكه‌ی كه‌مترین خوێن له‌و جه‌نگه‌دا ببه‌خشێت، بۆ كوردیش كه له‌سه‌ر زه‌وی قوربانییه‌كی زۆری به‌خشیووه، رازی نابێت بگه‌ڕێنرێته‌وه ناو نه‌خشه و سنووره‌كانی پێش ده‌ستپیكردنی جه‌نگه‌كه(جه‌نگی داعش).
هه‌ر بۆیه مه‌سرور بارزانی و یاوه‌رانی روانگه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌یه‌ننه ئه‌مریكییه‌كان، ئه‌و روانگه‌ییه‌ی ئێستا وه‌ك پرۆژه‌ی نیشتیمانی كورد بۆ ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی گه‌ڵاڵه كراوه و زۆرینه‌ی هێزه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، پاڵپشتی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.
راپۆرت : A. Qeredaxi