له شاره‌دێی دیبه‌گه باوكێك به تاپڕ كوڕه‌كه‌ی خۆی ده‌كوژێت
باوكه‌كه بۆ شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتووه
K24 - مه‌خموور:
باوكێك له شاره‌دێی دیبه‌گه‌ی سه‌ر به قه‌زای مه‌خموور، كوڕی خۆی به چه‌كی راو "تاپڕ" ده‌كوژێت و دوای رووداوه‌كه‌ش بۆ شوێنێكی نادیار راده‌كات.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی مه‌خموور تایبه‌ت به وێبسایتی كوردستان 24ی راگه‌یاند، كوڕه‌كه ناوی "ك. ع. ا"ـه و له دایكبووی ساڵی 1983، خێزانداره، بكوژه‌كه‌ش ناوی "ع. ا. ه"ـه و باوكییه‌تی.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه راشیگه‌یاند، كاتژمێر 11:15ی خووله‌كی به‌ر له نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، پۆلیسی مه‌خموور له رووداوه‌كه ئاگاداركراونه‌ته‌وه، كه له ئاقاری گوندی كۆزهپانكهی سه‌ر به شاره‌دێی دیبه‌گه روویداوه.
سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی رووداوه‌كه‌ش، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی پۆلیس رایگه‌یاند، له‌و كاته‌ی كوڕه‌كه سه‌رقاڵی دوورینه‌وه‌ی دانه‌وێڵه‌ی جۆ بووه له‌سه‌ر زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كه‌ی، باوكه‌كه به چه‌كی تاپڕ چووه‌ته شوێنه‌كه و ته‌قه‌ی له كوڕه‌كه‌ی كردووه و كوشتوویه‌تی، دواتریش به په‌له شوێنه‌كه‌ی جێهێشتووه و بۆ شوێنێكی نادیار رایكردووه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، له كاتی رووداوه‌كه‌دا، ته‌نها شۆفێری ئه‌و دهراسهیه له‌وێبووه، كه دانه‌وێڵه‌ی له‌سه‌ر زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كه بۆ ئه‌و كوڕه دووریوه‌ته‌وه، ئه‌ویش له شوێنی رووداوه‌كه دوور بووه و ته‌نها گوێی له ده‌نگی ته‌قه بووه، تا ئێستاش هۆكاری كوشتنی ئه‌و كوڕه له‌لایه‌ن باوكییه‌وه دیار نییه.
پۆلیسی مه‌خموور راشیگه‌یاند، دوای ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی له شوێنی رووداوه‌كه، ته‌رمی ئه‌و كوڕه‌یان گواستووه‌ته‌وه پزیشكی دادی هه‌ولێر و لێكۆڵینه‌وه‌ش له رووداوه‌كه ده‌ستیپێكردووه.
مه‌خموور به نزیكه‌ی 65 كیلۆمه‌تر، ده‌كه‌وێته باشووری رۆژئاوای پارێزگای هه‌ولێر و له رووی ئیدارییه‌وه سه‌ر به‌م پارێزگایه‌یه.