هاووڵاتييه‌كى سعووديه ده‌يه‌وێت ئيڤانكا بخوازێت و داواى هاوكارى له پادشا ده‌كات
ئه‌و گرته‌يه بووه‌ته جێى توانج و گاڵته‌پێكردن له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان
K24 – هه‌ولێر:
هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌ردانى سه‌رۆكى ئه‌مريكا دۆناڵد تره‌مپ بۆ سعووديه به ياوه‌رى هاوسه‌ر و كچ و زاواكه‌ى، هاووڵاتييه‌كى سعووديه داواى هاوسه‌رگيرى له كچى تره‌مپ ده‌كات.
وه‌ك له گرته‌يه‌كى ڤيديۆيدا ده‌رده‌كه‌وێت كه له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، هاووڵاتييه‌كى سعووديه داوا له پاشا سه‌لمانى كوڕى عه‌بدولعه‌زيز ده‌كات يارمه‌تى بدات بۆ ئه‌وه‌ى به په‌يڕه‌وى ئاينى ئيسلام كچى سه‌رۆكى ئه‌مريكا دۆناڵد تره‌مپ بخوازێت.
له كۆتايى ڤيديۆكه‌دا ئه‌و هاووڵاتييه ناوى خۆى ده‌ڵێت و ده‌ڵێت: من هاووڵاتى به‌در بن فه‌هد بن عه‌بدوڵڵام.
ئه‌و گرته‌يه بووه‌ته جێى توانج و گاڵته‌پێكردن له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان و به‌كارهێنه‌ران ئاماژه‌يان بۆ ئه‌وه كردووه، ئه‌و هاووڵاتييه هێشتا نه‌يزانيوه ئيڤانكاى كچى تره‌مپ هاوسه‌رگيرى كردووه و منداڵيشى هه‌يه.
