گۆڕان: وه‌ك خۆمان ده‌مێنينه‌وه
گۆڕان ئامادەی چارەسه‌رکردنی هەموو كێشه‌كان و هه‌ماهه‌نگی ته‌واوه.
K24 – هه‌ولێر:
له به‌ياننامه‌يه‌كدا بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان رايگه‌ياند، له‌سه‌ر هه‌مان به‌رنامه و رێباز ده‌بن كه نه‌وشيروان مسته‌فا رێكخه‌رى كۆچكردووى بزووتنه‌وه‌كه نه‌خشه‌ى بۆ كێشاوه.
دواى ئه‌وه‌ى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان له برووسكه‌ى ماته‌مينى مه‌كته‌بى سياسييدا كه رۆژى 19ى ئايار ئاراسته‌ى گۆڕ‌انى كرد و هه‌روه‌ها له وتارى يه‌كێتييدا له‌كاتى به‌خاكسپاردنى ته‌رمى نه‌وشيروان مسته‌فادا ئاراسته‌ى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕ‌انى كرد و داواى يه‌كگرتنه‌وه‌ى لێ‌كردن، ئه‌مڕۆ بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان رايگه‌ياند، له‌سه‌ر كاروبهرنامهى خۆيان سوورده‌بن.
له به‌ياننامه‌كه‌دا هاتووه: بزوتنەوەی گۆڕان، گۆڕانخوازان دڵنیا ده‌كاتەوە کە؛ به‌و جۆره‌ی كاك نه‌وشیروان نه‌خشه‌ی بۆ كێشابوو، "ئه‌مانه‌تی په‌یام و ئامانجه‌كانی گۆڕان وه‌ك گلێنه‌ی چاومان ده‌پارێزین، بزووتنه‌وه‌كه‌مان وه‌ك خۆی ده‌مێنیته‌وه. رۆژ لە دوای رۆژ گەشەی پێ دەدەین، له پێناو چه‌سپاندنی به‌رنامه‌ی سیاسی و ئامانجه‌كانمان درێژه به خه‌باتی سیاسی و مه‌ده‌نی خۆمان ده‌ده‌ین".
هه‌روه‌ها هاتووه: به داخه‌وه له كاتێكدا پرسه بۆ كۆچی ناوه‌ختی ئه‌و ده‌گێڕین، چ له سه‌ر ئاستی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان، چ له‌گه‌ڵ به‌غدا و له ئاستی ناوچه‌كه‌شدا، له گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك قه‌یران رووبه‌ڕووین. له‌م بۆنه خه‌مناكه‌دا ئێمه له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پێمانوایه؛ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی ناوخۆ، له سه‌ر بنه‌مای هاوسه‌نگی و رێزگرتن له ئیراده‌ی هاووڵاتیان و سه‌روه‌ری یاسا و دامه‌زراوه‌كان، رێگایه‌كی دروست و پاڵنه‌رێكی به‌هێزه بۆ به‌دیهێنانی ته‌واوی خواسته‌كانمان. لەسه‌ر ئه‌م بنه‌مایه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئامادەی چارەسه‌رکردنی هەموو كێشه‌كان و هه‌ماهه‌نگی ته‌واوه.