بارزانی دەخوازێت لەم مانگەدا كۆتایی بە تیرۆر و توندڕەوی بھێنرێت

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان پیرۆزبایی ھاتنەوەی مانگی رەمەزان لە گەلی كورد و موسڵمانان دەكات

K24 - ھەولێر

مەسعود بارزانی، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان، لە پەیامێكدا بەبۆنەی ھاتنەوەی مانگی رەمەزان، پیرۆزبایی لە موسڵمانانی جیھان بە گشتی و كوردستان و عێراق بە تایبەتی دەكات.

لە پەیامەكەی سەرۆك بارزانی ھاتووە: "هیوادارم هاتنه‌وه‌ی مانگی پڕ به‌ره‌كه‌ت و ره‌حمه‌تی رەمەزان ببێته‌ مایه‌ی خێر و خۆشی بۆ گه‌لی كوردستان و هەموو مرۆڤایەتی و کۆتاییهاتنی تیرۆر و توندڕۆیی و ناخۆشی و بڵاوبوونەوەی ئاشتی و پێکەوەژیان و ئاسوودەیی بۆ هەموو مرۆڤایەتی".

 

دەقی پەیامەكەی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان بەبۆنەی ھاتنەوەی مانگی رەمەزان

بسم الله الرحمن الرحیم

(شهر رمضان الذی انزل فیه القرآن هدى للناس و بینات من الهدى و الفرقان)

- صدق الله العظیم-

به‌ بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه‌، گه‌رمترین پیرۆزبایی له‌ سه‌رجه‌م موسڵمانانی جیهان به‌ گشتی و كوردستان و عێراق به‌ تایبه‌تی ده‌كه‌م.

هیوادارم هاتنه‌وه‌ی مانگی پڕ به‌ره‌كه‌ت و ره‌حمه‌تی ڕەمەزان ببێته‌ مایه‌ی خێر و خۆشی بۆ گه‌لی كوردستان و هەموو مرۆڤایەتی و کۆتاییهاتنی تیرۆر و توندڕۆیی و ناخۆشی و بڵاوبوونەوەی ئاشتی و پێکەوەژیان و ئاسوودەیی بۆ هەموو مرۆڤایەتی.

مسعود بارزانی

30 ـی شەعبان 1438ـی کۆچی

26ـی5ـی2017