دۆناڵد تره‌مپ له كاتى وێنه‌گرتنى سه‌رانى وڵاتانى پيشه‌سازى پێشى ئه‌نگێلا مێركڵ ده‌گرێت
سه‌رۆكى ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مريكا، له كاتى وێنه‌ى يادگارى سه‌رۆكى حه‌وت وڵاته پيشهسازييهكهى جيهان پێشى ئه‌نگێلا مێركڵى راوێژكارى ئه‌ڵمانياى گرت و ده‌رفه‌تى ئه‌وه‌ى نه‌دا به باشى ده‌ركه‌وێت.
K24 – هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مريكا، له كاتى وێنه‌ى يادگارى سه‌رۆكى حه‌وت وڵاته پيشهسازييهكهى جيهان پێشى ئه‌نگێلا مێركڵى راوێژكارى ئه‌ڵمانياى گرت و ده‌رفه‌تى ئه‌وه‌ى نه‌دا به باشى ده‌ركه‌وێت.
وه‌ك له گرته ڤيديۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌نگێلا مێركڵى راوێژكارى ئه‌ڵمانيا له ريزى دووه‌م وه‌ستاوه و به هۆى ئه‌وه‌ى باڵاى 165 سانتيمه‌تر و كه‌وتبووه پشتى دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مريكا كه باڵاى 188 سانتيمه‌تره.