ساخته‌كاری له شێوازی وه‌رگرتنی گه‌نم دەكرێت
K24 - ھەولێر
ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دیاله رایگه‌یاندووه، بازرگانان گه‌نمی جۆری خراپ له جووتیاران ده‌كڕنه‌وه و راده‌ستی سایلۆكانی باشووری عێراقی ده‌كه‌ن.
ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دیاله له راگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، به‌شێك له بازرگانان ئه‌و گه‌نمه‌ی كە له پشكنینه‌كان ده‌رناچێت، به نرخێكی هه‌رزان له جوتیارانی ده‌كڕنه‌وه و ده‌یگوازنه‌وه بۆ باشووری عێراق و به‌جۆری باش راده‌ستی سایلۆكانی ده‌كه‌ن .
ئه‌نجوومه‌نه‌كه داوا له وه‌زاره‌تی بازرگانی ده‌كات، كۆنترۆڵی ساخته‌كارییه‌كانی شێوازی راده‌ستكردنی گه‌نمی جوتیاران بكات و نرخه‌كان به‌گوێره‌ی جۆری گه‌نمه‌كان، ده‌ستنیشان بكات.