ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی: پرسی یەكگرتنی یەكێتی و گۆڕان جۆرێكە لە موجامەلەی سیاسی
"جێبەجێکردنی رێکەوتننامەکە ئاسانترە لە یەکگرتنەوەی ھەردوولا"
K24 - سلێمانی
ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەڵێت، تەنھا دەتوانن 3 خاڵ لەکۆی رێکەوتنامەکەی نێوان خۆیان و گۆڕان جێبەجێ بکەن، نایشارێتەوە جێبەجێکردنی رێکەوتننامەکە ئاسانترە لە یەکگرتنەوەی ھەردوولا و داوای حزبەکەشی بۆ یەکگرتن لەگەڵ گۆڕان بەجۆرێک لە موجامەلەی سیاسی دادەنێت، ھەرچەندە نایشارێتەوە خواستی یەکگرتنیان ھەیە.