به‌نكی ناوه‌ندی عێراق لقێك له هه‌ولێر دەكاتەوە
K24 - ھەولێر
به‌نكی ناوه‌ندی عێراق له ماڵپەری فه‌رمی خۆی بڵاویكردووەته‌وه لقی خۆی له شاری هه‌ولێر ده‌كاته‌وه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ژماره‌یه‌كی دیارینه‌كراو له ده‌رفه‌تی كاری راگه‌یاندووه.
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌و لقه‌ش له شاری هه‌ولێر پێویتسیان به چه‌ند كارمه‌ندێك هه‌یه تاوه‌كو دایانبمه‌زرێنن.
به‌یاننامه‌كه ئه‌وه‌شی روونكردووەته‌وه، له 1 حوزه‌یرانه‌وه، ده‌ستده‌كه‌ن به وه‌رگرتنی فۆرمی داواكاری له‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌رچووی به‌شه‌كانی ژمێریاری و دارایی و به‌نك و ئه‌ندازیاری و ئابووریین، واباشتره كه داواكار زمانه‌كانی كوردی و عه‌ره‌بی و ئینگلیزی بزانێت.