مه‌سروور بارزانى سوپاسى فه‌ره‌نسا ده‌كات
باس له په‌یوه‌ندی مێژوویی نێوان فه‌ره‌نسا و هه‌رێمی كوردستان و به‌شداریكردنی كارای فه‌ره‌نسا له شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش و هاوكاریكردنی پێشمه‌رگه كرا.
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ 29/5/2017 (مه‌سرور بارزانی) راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له (د. مارك بارێتی) باڵیۆزی فه‌ره‌نسا له عێراق كرد، كه به‌بۆنه‌ی كۆتایهاتنی ئه‌ركه‌كه‌ی له عێراق سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كردووه.
له‌دیدارێكدا، كه به‌ئاماده‌بوونی (دۆمینیك ماس) كونسوڵی گشتی فه‌ره‌نسا له‌هه‌ولێری پایته‌خت به‌ڕێوه‌چوو، باس له په‌یوه‌ندی مێژوویی نێوان فه‌ره‌نسا و هه‌رێمی كوردستان و به‌شداریكردنی كارای فه‌ره‌نسا له شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش و هاوكاریكردنی پێشمه‌رگه كرا.
له دیداره‌كه‌دا مه‌سرور بارزانی سوپاسی گه‌ل و حكوومه‌تی فه‌ره‌نسای كرد بۆ پاڵپشتیی و یارمه‌تییه‌كانی و هه‌ڵوێستی سه‌رۆك (ئیمانۆیل ماكرۆنی) سه‌باره‌ت به شه‌ڕی داعش به‌رزنرخاند و رایگه‌یاند، فه‌ره‌نسا به‌رده‌وام دۆستایه‌تی خۆی به‌رامبه‌ر گه‌لی كوردستان سه‌لماندووه و له كاته سه‌خته‌كاندا هاوكاری و پاڵپشتی كردووه. هه‌ر په‌یوه‌ست به‌و دۆستایه‌تی و په‌یوه‌ندیانه ئاماژه‌ی به رۆڵ و پشتیوانییه‌كانی سه‌رۆك (فرانسوا هۆڵاند) سه‌رۆكی پێشووی فه‌ڕه‌نسا دا، كه له‌كاتێكی سه‌ختدا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كرد و هیوای درێژه‌دان و پته‌وتركردنی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی خواست.
له به‌رامبه‌ردا باڵیۆزی فه‌ره‌نسا له عێراق سوپاسی هه‌رێمی كوردستانی كرد بۆ هاوكاریی و پشتیوانیكردنى له جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانی و دووپاتی له به‌رده‌وام بوون و فرهوانتركردنی په‌یوه‌ندی مێژوویی و به‌ها هاوبه‌شه‌كانی نێوان وڵاته‌كه‌یی و هه‌رێمی كوردستان له بواره جۆراوجۆره‌كان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولا كرده‌وه و رایگه‌یاند، په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوولا به‌رده‌وام ده‌بن و پاڵپشتی له هه‌ر هه‌نگاوێك ده‌كه‌ن، كه بوژانه‌وه و سه‌قامگیری زياتر بۆ گه‌لی كوردستان به‌دی بهێنێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی په‌ره‌سه‌ندن و مه‌ترسییه سیاسی و سه‌ربازییه‌كانی ناوچه‌كه و قۆناغی دوای له‌ناوبردنی داعش و رێگه‌چاره‌ی ئاشتیانه و دیالۆگ بۆ پیاده‌كردنی میكانیزمێكی نوێی داڕشتنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر كرایه‌وه، كه ده‌بێته فاكته‌ری سه‌قامگیری زیاتر له‌ناوچه‌كه‌دا.