سه‌عدى پيره: پێويسته له به‌رامبه‌ر حه‌شدى شه‌عبى كورد يه‌ك هه‌ڵوێستى هه‌بێت
ره‌تيده‌كاته‌وه پارتى ئاگادارى كردبنه‌وه له باره‌ى كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانتاران بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكايه‌تييه‌كى نوێى په‌رله‌مان
K24 – هه‌ولێر:
سەعدی ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان سەبارەت بە مەترسییەكانی حەشدی شەعبی لە شنگال و لێدوانی بەشێك لە سەركردەكانیان ھەڵوێستی یەكێتی راگه‌ياند و گوتى: پێویستە لایەنە كوردییەكان بەرامبەر حەشدی شەعبی یەك ھەڵوێستیان ھەبێت چ لە شنگال بێت چ لە كەركووك، حەویجە و دووزخورماتوو.
سەعدی پیرە گوتيشى: پێویستە لە درووستكردنی ھێزێكی تائیفی رێكخراو كورد رای ھەبێت.
سه‌باره‌ت به پرسى كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان، ئه‌و ئه‌ندامه‌ى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان رايگه‌ياند، يه‌كێتى لەگەڵ كۆبوونەوە و دانیشتنی پەرلەمانه، بەڵام بەو مەرجەی رەزامەندی سەرجەم ئەو لایەنانەی لەسەربێت كە ئەندامیان لە پەرلەمانی كوردستان ھەیە.
سه‌عدى ئه‌حمه‌د پيره، رەتیشیكرده‌وه، تا ئێستا لەلایەن پارتیەوە ئاگادار كرابنه‌وه به مه‌به‌ستى كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانتاران و هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌يه‌كى نوێى بۆ سەرۆكایەتی پەرلەمان.