ئايا ئێمه له گه‌ردووندا تهنياين.. له‌دايكبوونى ئه‌م پڕۆژه‌يه له 2024دا وه‌ڵامه‌كه‌ى ئاشكرا ده‌كات
روانگه‌كه 16 هێنده‌ى تهليسكۆپى ناودارى هابڵ تواناى هه‌يه له وێنه‌گرتن.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى چيلى، ميچێل باچليت، گه‌وره‌ترين پڕۆژه‌ى روانگه‌ى بۆشايگه‌رى له جيهاندا كرده‌وه و پرۆژه‌كه ناوى لێنراوه (European Extremely Large Telescope) و له‌و ده‌ستپێكى ئه‌و پرۆژهيهوه هه‌موو هيوايه‌ك بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى پرسيارى ئايا مرۆڤ له گه‌ردووندا تهنيايه له‌سه‌ر ته‌واوبوون و ده‌ستبه‌كاربوونى ئه‌و پرۆژه‌يه ههڵچنراوون.

ئه‌و پڕۆژه‌يه له 2010ه‌وه ده‌ست به جێبه‌جێكردنى كراوه و بڕياره له 2024 كاره‌كانى ته‌واو ببن.
له روانگه‌كه 5 هاوێنه‌ى گه‌وره كه هه‌ر يه‌كيان تيرهكهى 39 مه‌تر ده‌بێت ده‌خرێنه كار.

جگه له به‌رازيل و چيلى، ئه‌و پرۆژه‌يه 13 وڵاتى ئهوروپايشى تێدايه و روانگه‌ى باشوورى ئه‌وروپا ئه‌ركى تێچووى پرۆژه‌كه‌ى له خۆگرتووه و رووبه‌رى گومبه‌تى خولاوهى روانگه‌كه هێنده‌ى گۆڕه‌پانێكى نێوده‌وڵه‌تى تۆپى پێيه.
كۆى كێشى روانگه‌كه 5 هه‌زار ته‌نه و 3 هه‌زار ته‌ن پێداويستى جوڵاوى هه‌ڵگرتووه و هه‌موويان درێژييان ده‌گاته 3 كيلۆمه‌تر و كۆى گشتى تێچووى مليارێك و نيو يۆرۆيه.

ئه‌و روانگهيه له يه‌ك كاتدا ده‌توانێت وێنه‌ى دوو ته‌نى نزيك يه‌ك بگرێت، وه‌ك هه‌ساره زۆر نزيكه‌كان له خۆرهكانيانهوه.
روانگه‌كه 16 هێنده‌ى تهليسكۆپى ناودارى هابڵ تواناى هه‌يه له وێنه‌گرتن.

ئه‌ركى روانگه‌كه تايبه‌ت ده‌بێت به چاودێريكردنى هه‌ساره‌كانى ده‌ره‌وه‌ى كۆمه‌ڵه‌ى خۆر و به دواى بوونى ژياندا ده‌گه‌ڕێت له‌و هه‌سارانه‌دا.
ئامانجى سه‌ره‌كى روانگه‌كه هه‌وڵدانه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئه‌و پرسياره‌ى ئايا مرۆڤ له گه‌ردووندا تهنيايه ياخود بوونه‌وه‌رى ديكه‌ى هاوشێوه‌ى مرۆڤ له گه‌ردووندا هه‌ن.

هه‌روه‌ها به دواى ته‌نى زينده‌وه‌رى و بنه‌ماكانى ژيان له سيسته‌مى كۆمه‌ڵه‌ى خۆردا ده‌گه‌ڕێت و توێژينه‌وه له باره‌ى تواناى رهشايى و ماده‌ى ره‌ش و گه‌له هه‌ساره‌كان و له‌دايكبوونى هه‌ساره‌ى نوێ له گه‌ردووندا ده‌كات.