تۆڕی ئینتەرنێت و مۆبایل لە ھەرێمی كوردستان رادەگیرێت
وەزیری پەروەردە داوای لە وەزیری گواستنەوە كردووە لەكاتی تاقیكردنه‌وه‌كانی نیشتمانی ئەمە جێبەجێ بكەن
K24 - ھەولێر
وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان داوای له‌وه‌زیری گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن كرد له رۆژانی تاقیكردنه‌وه‌كانی نیشتمانی، تۆڕی ئینته‌رنێت و مۆبایل رابگیرێت بۆ رێگریكردن له ئه‌گه‌ری روودانی هه‌ر دزه‌كردنێك و گزیكردنێك كه به‌هۆی ته‌كنه‌لۆژیاوه رووبدات.
نووسینگەی وەزیری گواستنەوە و گەیاندن لە راگەیاندراوێكدا ئاشكرای كرد، لە دیدارێكی نێوانیاندا پشتیوان سادق وەزیری پەروەردە و مولود مراد وەزیری گواستنەوە، گفتوگۆكرا له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریه‌كانی نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌ت به‌تایبه‌ت له ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه نیشتمانیه‌كانی ئه‌مساڵی پۆلی 9 و 12.
بە گوێرەی راگەیەندراوەكەی نووسینگەی وەزیری گواستنەوە و گەیاندن، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم داوای له‌وه‌زیری گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن كرد له‌رۆژانی تاقیكردنه‌وه‌كاندا تۆڕی ئینته‌رنێت و مۆبایل رابگیرێت بۆ رێگریكردن له ئه‌گه‌ری رودانی هه‌ردزه‌كردنێك و گزیكردنێك كه به‌هۆی ته‌كنه‌لۆژیاوه رووبدات.