ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە بەغدا تەقیەوە
كوژراو و برینداری لێكەوتەوە
K24 - ھەولێر
سەرچاوەیەكی ئەمنی لە بەغدا ئاشكرایكرد، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە نزیك پردی شوھەدا تەقیەوە و ژمارەیەك كوژراو و بریندار ھەن.
بەگوێرەی ئامارە سەرەتاییەكان 7 كەس كوژراون و 30 كەسی دیكەش برینداربوون.
رێكخراوی داعش بەرپرسیاریەتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەكە راگەیاند.
ئەمە لەكاتێكدایە شەوی رابردوو تەقینەوەیەك لە چایخانەیەكی گۆڕەپانی حوریە لە گەڕەكی كەڕادە روویدا، بە گوێرەی دوایین ئامار ژمارەی قوربانیانی تەقینەوەكە گەیشتە 12 كوژراو و 48 بریندار.
ھێزە ئەمنییەكانیش رێوشوێنی ئەمنی تووندیان گرتووەتەبەر و چەندین خاڵی پشكنینی نوێیان لەچەندین ناوچەی جیاجیای بەغدا داناوە.