كۆمپانیا توركییەكان دەگەڕێنەوە مووسڵ
K24 - ھەولێر
پارێزگاری نه‌ینه‌وا چاككردنه‌وه‌ی پردی چواره‌می مووسڵی راده‌ستی كۆمپانیایه‌كی توركی كرده‌وه.
پارێزگای نه‌ینه‌وا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه، كۆمپانیا توركییه‌كان گه‌ڕاونه‌ته‌وه مووسڵ و به‌شێك له كاره‌كانی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی پارێزگاكه‌یان وه‌رگرتووه‌ته‌وه، هاوكات ئه‌ركی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی پردی چواره‌می مووسڵ‌یان راده‌ستی كۆمپانیایه‌كی توركی كردووه‌ته‌وه كه پێشتر له‌و پارێزگایه كاری ده‌كرد، به‌ڵام به‌هۆی هاتنی چه‌كدارانی داعش ناوچه‌كه‌یان جێهێشتووه.
كۆمپانیا توركییه‌كه ئاستی زیانه‌كانی ههژماركردوهو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه له ماوه‌یه‌كی پێوانه‌ییدا دوو گه‌وره پری شاره‌كه چاكده‌كاته‌وه.