هێرشێكی داعش له رۆژئاوای كه‌ركووك تێكشكێنرا
دوو چه‌كداری داعش كوژراون
K24 - هه‌ولێر:
ژماره‌یه‌ك چه‌كدارێكی داعش له رۆژئاوای كه‌ركووك هێرشیانكردووه‌ته سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كان و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا دوو چه‌كداری داعش كوژراون و چه‌ند چه‌كدارێكی دیكه‌شیان هه‌ڵاتوون.
سۆران كامه‌ران په‌یامنێری كوردستان24 له كه‌ركووك رایگه‌یاند" چه‌كدارانی داعش ژماره‌یان 5 تا 6 چه‌كدار بووه‌و له گونده‌كانی "موشێرفه و ئه‌لخورج"ـی سه‌ر به قه‌زای دوبز له رۆژئاوای شاری كه‌ركووك، دزیانكردووه‌ته پشت سه‌رنگه‌ره‌كانی به‌رگری و به‌و هۆیه‌وه شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان چه‌كداره‌كان و ھێزه ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌كه درووست بووه. به‌ڵام هێرشه‌كه‌یان تێكشكێندراوه‌و دوو چه‌كدار كوژراون و ئه‌وانی دیكه‌شیان دیار نه‌ماون.
هه‌روه‌ها له ئاكامی ئه‌و هێرشه‌دا سێ پۆلیس كه یه‌كێكیان پله‌كه‌ی نه‌قیبه شه‌هید بوون و عه‌قید حسێن به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی شارۆچكه‌ی دوبز بریندار بووه، ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش كه هه‌ڵاتوون، هاووڵاتییه‌كی عه‌ره‌بی ناوچه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ خۆیاندا بردووه".
به گوێره‌ی زانیاریه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24 شه‌ڕه‌كه كۆتایی هاتووه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌كه، هێزه‌كانیان سه‌رقاڵی كێوماڵكردنی ناوچه‌كه‌ن.
په‌یامنێری كوردستان24 له به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی دوبزه‌وه كه برینداره‌كانی لێیه، قسه‌ی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ر و ئه‌ندامانی هێزه ئه‌منییه‌كاندا كرد‌و و رایانگه‌یاند" ره‌وشی ناوچه‌كه ئارامه، ئه‌وان ده‌ڵێن ته‌نها دوو چه‌كداری داعش دزه‌یانكردووه‌ته پش سه‌نگه‌ره‌كان و هه‌ر دووكیان كوژراون، به‌ڵام زانیاری ئه‌وه‌ش هه‌یه كه چكداره‌كان ژماره‌یان 5 كه‌س بووه‌و سیانیان رایانكردووه".