دیموكراسییه‌تی سعوودیه كارێكی به به‌رپرسێكی ئه‌مریكی كرد پێشتر نه‌بینرابێ
ماوه‌ی 20 چركه له جێگه‌ی خۆی راوه‌ستاو زۆر بیری له وه‌ڵامه‌كه‌ی كرده‌وه
K24 - هه‌ولێر:
به‌رپرسه ئه‌مریكییه‌كه رۆژی سێ شه‌ممه 30/5/2017 باسی سه‌ردانه‌كه‌ی ترمپی بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و سعوودیه ده‌كرد، به‌ڵام یه‌ك پرسیار له‌سه‌ر "دیموكراسییه‌ت له سعوودیه" ستیوارت جۆنز، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكای به جۆرێك تاساند، پێش ئه‌وه‌ی به وه‌ڵامه‌كه‌ی هێرش بكاته سه‌ر ئێران، ماوه‌یه‌كی زۆر بیری كرده‌وه.
ستیوارت جۆنز یاوه‌ری تره‌مپی كردبوو بۆ سعوودیه و ئیسرائیل، به‌ڵام تووشی هه‌ڵوێستێكی ناخۆش بوو كاتێك رۆژنامه‌نووسێكی ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ڕه‌نسی لێی پرسی " ئایا ئه‌مریكا پێی وایه حكومه‌تێكی دیموكراسی له توانایدایه سنوورێك بۆ توندڕه‌وی دابنێت" به‌ڵام به‌رپرسه ئه‌مریكییه‌كه بێ ده‌نگ بوو.
رۆژنامه‌نووسه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ریكس تیلرسۆن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئیران ره‌خنه‌ی زۆری له‌و وڵاته گرتووه، به‌ڵام ئه‌و كاته‌ی لێره ده‌رباره‌ی ئێران ده‌دوا، به‌رپرسێكی سعوودی له‌گه‌ڵدا بوو".
بۆیه رۆژنامه‌نووسه‌كه له ستیوارت جۆنزی پرسی " پابه‌ندبوونی سعوودیه به دیموكراسییه‌ته‌وه چۆن ده‌نرخێنیت؟"، هه‌روه‌ها گووتی "ئایا ئیداره‌ی ئه‌مریكا دیموكراسیه‌ت وه‌ك به‌ربه‌ستێك له به‌رده‌م توندڕه‌وی ده‌بینێت؟".
جۆنز ماوه‌ی 20 چركه له جێگه‌ی خۆی وشك وه‌ستا، زۆر بیری له وه‌ڵامه‌كه كرده‌وه، به‌ڵام سه‌ره‌نجام ره‌خنه‌كانی ئه‌مریكای له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئێران دووباره‌كرده‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه شادی حه‌مید، كه له ناوه‌ندی "برۆكینگز ئه‌نیستیتیوت" كار ده‌كات و كتێبێكی ده‌رباره‌ی ئیسلام نووسیووه ده‌ڵێت" ئه‌و وه‌ستانه‌ی جۆنز، درێژترین ماوه‌ی وه‌ستان بووه كه له ژیانیدا له به‌رپرسێكی ئه‌مریكی بینیووه".
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش زۆر كه‌س راوه‌ستانه‌كه‌ی ستیوارتیان كردووه به نوكته، به‌ڵام زۆر كه‌سیش به كارێكی گونجاویان داناوه‌و نووسیوویانه" به‌رگری له سیاسه‌تی وڵاته‌كه‌ی كردووه".