پێشمه‌رگه‌ له‌ هه‌ڵمه‌تێكدا 11 گومانلێكراوى له‌ گونده‌كانى باشوورى كه‌ركووك ده‌ستگيركرد

لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە ھەڵمەتێکی گەڕان و کێوماڵکردنی گووندەکانی باشوورو رۆژئاوای کەرکوکیان ئەنجامدا

K24 – كه‌ركووك:

ھێزەکانی پێشمەرگە, بەھاوبەشی ھێزە ئەمنییەکانی دیکەی کەرکووك, لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە ھەڵمەتێکی گەڕان و کێوماڵکردنی گووندەکانی باشوورو رۆژئاوای کەرکوکیان ئەنجامدا بە ئامانجی سنووردارکردنی جمووجۆڵەکانی داعش لە ناوچەکەدا. لەو ھەڵمەتەدا 11 کەسی داواکراو دەستگیرکران و بۆمبێکیش پووچەڵکرایەوە.