وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا بۆ بارزانى: پشتيوانى پێشمه‌رگه‌ين

لە بەرامبەردا سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێست و پشتگیرییەكانی ئەمەریكای كرد

K24 – هه‌ولێر:

وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا ريكس تيلرسۆن، له‌ په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پشتيوانى وڵاته‌كه‌ى بۆ هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان دووپاتكرده‌وه‌.

ماڵپه‌ڕى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڵاويكرده‌وه‌، ئێواره‌ى رابردوو، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا په‌يوه‌ندى به‌ سه‌رۆك بارزانييه‌وه‌ كردووه‌.

به‌ گوێره‌ى راگه‌يه‌ندراوى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا دەستخۆشی لە هێزی پێشمەرگە و سەركەوتنەكانی كرد لە شەڕی دژی تیرۆریستان و پێزانینی هەبووه‌ بۆ هەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگەی كوردستان و هێزەكانی سوپای عێراقی لە شەڕی دژی تیرۆریستاندا. هەروەها بەڵێنی بەردەوامیی وڵاتەكەی لە پەیوەندییەكان و پشتگیریی هێزی پێشمەرگە دووپات كردەوە.

لە بەرامبەردا سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێست و پشتگیرییەكانی ئەمەریكای كردووه‌ و هەروەها پیرۆزباییشی لە وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا كرد بەبۆنەی دەستبەكاربوونی و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستووه‌.