كێشەی پۆستی پارێزگاری سلێمانی كۆتایی نەھاتووە

گۆڕان: بەھۆی كۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا تا ئێستا كاندیدمان دیارنەكردووە

K24 - سلێمانی

دوای دەست لەكاركێشانەوەی سەردار قادر لە بری پارێزگاری سلێمانی، تا ئێستا كێشەی دیاركردنی كەسێكی دیكە بۆ ئەو پۆستە كۆتایی نەھاتووە، ئەندامێکی جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، دوور نییە لەگەڵ یەکێتی لەسەر دانانەوەی ئاسۆ فەرەیدون وەک پارێزگاری سلێمانی رێک بکەوین، ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانیش لە فراکسیۆنی یەکێتی دەڵێت، نا یاساییە کەسێک لە دەرەوەی ئەنجومەنەکەیانەوە بھێنرێت و بکرێتە پارێزگار.