سه‌ری بڕاوی تره‌مپ بێرنی كوڕی ده‌تۆقێنێ
ئه‌كته‌رێكی كۆمیدی سه‌ری تره‌مپ به بڕاوی نیشان ده‌دات و دواتر داوای لێبوردن ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
راپۆرته هه‌واڵه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه بێرن تره‌مپی ته‌مه‌ن 11 ساڵان، كاتێك سه‌ری بڕاوی باوكی له شاشه‌ی ته‌له‌ڤیزیۆنه‌وه بینیووه تووشی شۆك بووه‌و تۆقیوه و وای زانیوه راستییه.
كاسی گریفین. ئه‌كته‌ری كۆمیدی له ته‌له‌ڤیزیۆنه‌وه به‌و كاره هه‌ستاوه. میلانیا تره‌مپی خانمی یه‌كه‌م و دایكی بێرن له‌و باره‌یه‌وه گوتوویه‌تی" من وه‌ك دایك و هاوسه‌ری تره‌مپ و وه‌ك مرۆڤێك، كاتێك ئه‌و وێنه‌یه‌م بینیووه زۆر بێزاركه‌ر و نه‌گونجاو بووه".

میلانیا ئه‌وه‌شی گوتووه" ئه‌گه‌ر ته‌ماشای ئه‌و ئابڕوچوونانه بكه‌ین ئه‌مڕۆ له جیهاندا رووده‌ده‌ن، ئه‌و كات به ئاسانی ده‌یبینیت كه نیشاندانی ئه‌و وێنانه زۆر هه‌ڵه‌یه و پرسیارت له‌سه‌ر عه‌قڵی ئه‌و كه‌سه بۆ درووست ده‌بێت كه ئه‌و كاره ده‌كات ئایا ته‌ندروسته یان نا؟".
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، به توندی ره‌خنه‌ی له‌و ئوكتهره كۆمیدییه گرتووه و له تویته‌ره‌وه نووسیوویه‌تی" پێویسته كاسی گریفین شه‌رم له خۆی بكات، منداڵه‌كانم، به تایبه‌تی "بێرن" كه ته‌مه‌نی 11 ساڵانه به‌هۆی ئه‌و كاره بێزهونهوه ترساوه‌و ناڵاندوویه‌تی!".

بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و وێنه‌یه له لایه‌ن كۆمارییه‌كان و دیموكراته‌كانه‌وه رووبه‌ڕووی ره‌خنه بووه‌ته‌وه و سه‌ره‌نجام كاسی گریفین داوای لێبوردنی كردووه.
جیفرین نووسیوویه‌تی" من ئه‌كته‌رێكی كۆمیدیم. له‌سه‌ر هێڵه‌كان ده‌جوڵێم و ده‌یبه‌زێنم. زۆر زێده‌ڕۆییم كردووه، وێنه‌كه بێزاركه‌ره و داوای لێبوردن ده‌كه‌م".