پارتی ھەنگاوەكانی ئەنجامدانی ریفراندۆم تاوتوێ دەكات

مەكتەبی سیاسی پارتی كۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەبارەی چەند پرسێك دەكات

K24 - ھەولێر

ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرپەرشتی سەرۆک بارزانی بۆ تاوتوێکردنی دەستپێکردنی هەنگاوەکانی ریفراندۆم کۆدەبێتەوە.

سەرچاوەیەکی باڵا لە پارتی دیموكراتی كوردستان، بە کوردستان24 راگەیاند، لە  کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا مەکتەبی سیاسیی پارتی پرسەکانی هەنگاونان بەرەو ریفراندۆم و ئالیەتەکانی چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان تاتوێ دەکات.

بە گوێرەی زانیارییەكان، قۆناخی دوای داعش یەکێکی دیکە دەبێت لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی پارتی.