نرخی گه‌نمی ئه‌مساڵی جووتیاران دیاریكرا
K24 - ھەولێر
وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراقی نرخی وه‌رگرتنی گه‌نمی جووتیارانی دیاریكرد، له‌كاتێكدا هێشتا پاره‌ی گه‌نمی سێ ساڵی رابردووی به‌ته‌واوی نه‌داوه.
كۆمپانیای گشتی بازرگانی دانه‌وێڵه‌ی سه‌ر به وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراقی رایگه‌یاندووه، بۆ ئه‌مساڵ نرخی هه‌ر كیلۆیه‌ك گه‌نمی نمره یه‌ك له 560 دینار ده‌بێت و گه‌نمی نمره دوو بە 480 دینار ده‌بێت، گه‌نمی نمره سێ ، به 420 دینار وه‌رده‌گیرێت.
به‌مه‌ش گه‌نمی نمره سێ كه خراپترین جۆره ،هه‌ر تۆنێكی به 420 هه‌زار دیناری عێراقی ده‌فرۆشرێت، ئه‌وه له‌كاتێكدایه تا ئێستا حكومه‌تی عێراق پاره‌ی گه‌نمی سێ ساڵی جوتیارانی هه‌رێم قه‌رزاره.