له سنوری هه‌رێم و باكووری كوردستان 165 كه‌س گیریانخواردووه
خواردنیان لێبڕاوه‌و مه‌ترسی له سه‌ر ژیانی منداڵان درووست بووه
K24 - دهۆك
165 کەس لە گوندێکی سه‌ر سنووری نێوان هەرێمی کوردستان و باکووری کوردستان گیریانخواردووە.
سەرچاوەیەک به کوردستان24 رایگەیاند:" لە گوندی دەرەجەک (روبارۆک) کە دەکەوێتە نزیک خاڵی سنوری نێوان هەرێمی کوردستان و باکووری کوردستان، ١٦٥ کەس كه گەنج و ژن و منداڵی عیراقی و سووری و هەندێکیان هەڵگری وڵاتینامه‌ی وڵاتی دیكه‌ن و بە رێگای قاچاغ سنووریان بڕیوە، ئێستا له‌و ناوچه‌یه‌دا گیریانخواردووه‌و تا ئێستا هیچ هاریکارییەكیان پێنه‌گه‌یشتووه‌و خواردنیشیان لێبڕاوه.
به گوێره‌ی زانیاری سه‌رچاوه‌كه‌ی كوردستان 24" دوای مانه‌وه‌ی زیاتر لە 20 رۆژ لەم ره‌وشه دژواره‌دا، ئێستا نەخۆشی لە ناویاندا سەریهەڵداوە ومەترسی مردن لەسەر چه‌ند منداڵێك درووست بووه و تا ئێستا هیچ رێکخراوێک سەردانی نەکردوون و دەسەڵاتی تورکیاش هاریکاریان ناكات و كێشه‌كه‌یان وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌و كه‌سانه له ناو خۆیاندا باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن، گوایه پێشتر تورکیا ژمارەیەکی دیكه‌ی ئه‌و پەنابەره سوورییانه‌ی كه له‌و ناوچه‌یه‌دا بوون و له‌وێوه چوونه‌ته ناو خاكی توركیا، لە سنووری عەفرین و جەرابلوسەوە دیپۆرتی وڵاتی سووریای کردوونه‌ته‌وه.