په‌رله‌مانتارێكی سوید: سه‌دا سه‌د له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان‌م و له پشتی ئه‌وبڕیاره‌م كه كورد بیدات
K24 - ستۆكهۆڵم:
هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و شه‌ڕی دژی داعش و پرسی راپرسی و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، كه بۆته هه‌واڵ و باسێكی گه‌رم له نێوه‌نده‌كانی بڕیار و پارته كوردییه‌كان له ناوه و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان و له‌لایه‌ن رێكخراو و كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ش، رۆژانه باسی له‌سه‌ر ده‌كرێت، فرێدریك ماڵم په‌رله‌مانتار له پارتی لیبرالى سوید، پشتگیری خۆی و پارته‌كه‌ی بۆ هه‌ردوو بابه‌ته‌كه دووپات ده‌كاته‌وه.