پۆلیسی هه‌ولێر: لەسەر کێشەی دوژمنداری کەسێک کوژرا

K24 - هه‌ولێر:

پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند، ئەمڕۆ 2ى حوزه‌یران/ یۆنیۆى 2017 کاتژمێر (3:30)ی دوای نیوەرۆ، پۆلیس ئاگادارکرانەوە بەبوونی ڕووداوێکی کوشتن لە دارەتوو.

دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداو دەرکەوت کەوا کەسێک  بەناوی (بێستون کمال اسماعیل)، تەمەن 36 ساڵ، تەقەی لێکراوە و کوژراوە لەلایەن کەسێک کە دوژمندارن لەگەڵ تۆمەتبارەکە.

دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کرایەوە و ئێستا پۆلیس سەرقاڵی دەستگیرکردنی تۆمەتبارە .