پاسه‌وانه ئه‌مه‌ریكییه‌كان دوا رۆژه‌كانی سه‌ددام حوسێن ده‌گێڕنه‌وه
تیمێكی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكییه‌كان چاودێرییان كردووه
K24 - هه‌ولێر:
نووسه‌رێكی ئه‌مه‌ریكی، له كتێبێكدا باس له دوایین رۆژه‌كانی سه‌ددام حوسێن، دیكتاتۆری پێشووی عێراق ده‌كات، كه له زاری هه‌ندێك له پاسه‌وانه ئه‌مه‌ریكییه‌كان وه‌ریگرتووه.
ویل پاردینۆیربیر، له كتێبه‌كه‌یدا، باس له‌و سه‌رده‌مه ده‌كات، كه سه‌ددام حوسێن له زینداندا بووه و له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكییه‌كانه‌وه پاسه‌وانی ده‌كرا، به‌تایبه‌تیش ئه‌و كاته‌ی له ساڵی 2006 دادگاییكردنه‌كه‌ی به ڕێوه‌ده‌چوو.
ئه‌و تیمه ئه‌مه‌ریكییه‌ی پاسه‌وانیكردنی سه‌ددامییان له ئه‌ستۆدا بووه، به‌ناوی The Super Twelve بووه، كه له بنه‌ڕه‌تدا بۆ چاودێریكردنی شانده ئه‌مه‌ریكییه‌كان دانرابوون، به‌ڵام دواتر ئه‌ركه‌كه‌یان گۆڕا.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی نیویۆرك پۆست، پاردینویربیر، كه ئه‌و كات ئه‌فسه‌ری سوپا بووه، له كتێبێكدا به‌ناوی "به‌ندییه‌ك له كۆشكه‌كه‌یدا.. سه‌ددام و حوسێن و پاسه‌وانه ئه‌مه‌ریكییه‌كان، ئه‌و شتانه‌ی مێژووی باسییان ناكات"، باس له‌و كاتانه ده‌كات كه دادگاییكردنی سه‌ددام به‌ڕێوه‌ده‌چوو.

ئه‌و تیمه رێنمایی وه‌رگرتبوو بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری ته‌واو له‌و دیكتاتۆره بكه‌ن و به زیندوویی بیهیڵنه‌وه و هیچ كه‌سێك نه‌توانێت زیانی پێ بگه‌یه‌نێت، به تایبه‌تیش له سه‌روبه‌ندی دادگاییكردنیدا.
به گوێره‌ی قسه‌ی پاسه‌وانه‌كان وێڕای ئه‌وه‌ی دیكتاتۆره‌كه دڵخۆش ده‌ركه‌وتووه، هاوكات حه‌زی به خواردنی جۆره كێكێكی تایبه‌ت بووه.
هه‌روه‌ها حه‌زی به وه‌رزشی پایسكل بووه و گوێبیستی گۆرانییه‌كانی ماری جه‌ی بڵایگ راگرتووه، كه ئه‌ستێره‌ی پۆپی ئه‌مه‌ریكییه، هه‌ر كاتێك میلی رادیۆیه‌كه‌ی سووڕاندبا و گوێبیتسی ده‌نگی ئه‌و گۆرانیبێژه بووایه، له‌سه‌ر ئه‌و ئێزگه‌یه رایده‌گرت.

پاسه‌وانه‌كان باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن، سه‌ددام حوسێن، خۆی شتومه‌كه‌كانی له ژووره‌كه‌یدا رێكده‌خست و حه‌زی له كێشانی جگه‌ره‌ی "كوهیبا" بوو، ئاڵایه‌كی عێراقی سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتی خۆیشی هه‌ڵواسیبوو، بۆ ئه‌وه‌ی ژووره‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمیتر ده‌ربكه‌وێت.
باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن، سه‌ددام به‌رده‌وام هه‌واڵی تایبه‌تی ئه‌وانی پرسیوه و هه‌ندێكجاریش باسی رووداوه مێژووییه‌كانی خۆی كردووه.
به گوێره‌ی قسه‌ی پاسه‌وانه‌كان، سه‌ددام باسی عوده‌ی كوڕی كردووه، كه له یه‌كێك له شه‌وه ئاهه‌نگه‌كان ته‌قه‌ی كردووه و له ئاكامیشدا، زڕبرایه‌كی سه‌ددام كوژراوه، ئه‌وه‌ش دیكتاتۆره‌كه‌ی زۆر تووڕه كردووه و به‌و هۆیه‌وه‌ش بڕیاریداوه سزای بدات و ته‌واوی ئۆتۆمبێله گرانبه‌هاكانی بسووتینێت.

عوده‌ی سه‌ددام، گه‌راجێكی پڕ له ئۆتۆمبێلی گرانبه‌های هه‌بووه و هه‌موو جۆره ده‌گمه‌نه‌كانی ئۆتۆمبێلی له جۆری پۆرش، فیراری و رۆڵز رۆیس هه‌بووه.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌نله دوایین رۆژیشیدا، ئه‌و كاته‌ی راده‌ستی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی عێراق كراوه بۆ ئه‌وه‌ی سزای له سێداره‌دانی به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت، ماڵئاوایی له‌و پاسه‌وانه ئه‌مه‌ریكییانه كردووه.
سه‌ددام حوسێن، كه به دكیتاتۆره‌كه‌ی عێراق ناسراوه، له ساڵی 1979 بوو به سه‌رۆكی عێراق تا ساڵی 2003 له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانانه‌وه رووخێنرا، له‌و ماوه‌یه‌شدا، سه‌دان تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی و ده‌رهه‌ق به گه‌لی كورد ئه‌نجامدا، هه‌ر له سه‌ركوتكردنی گه‌لی كورد به ئاگر و ئاسن و وه‌ستانه‌وه له دژی شۆڕشه‌كانی، تا شاڵاوه به‌دناوه‌كانی ئه‌نفال كه 180 هه‌زار كوردی تێدا زینده‌به‌چاڵ كرا.
هه‌روه‌ها چه‌كی كیمیایی له دژی گه‌لی كورد به‌كارهێنا و چه‌ند شوێنێكی كوردستانی پێ بۆردومانكرد، كه دیارترینیان هه‌ڵه‌بجه بوو و نزیكه‌ی 5 هه‌زار كه‌سی بێتاوانی تێدا شه‌هید بوو، تا ئیستاش به‌ركه‌وتووانی چه‌كه كیمیاییه‌كان به برینه‌كانی ئه‌وكاتییان ده‌تلێنه‌وه و گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
دواجار سه‌ددام حوسێن، دیكتاتۆری پێشووی عێراق له به‌ره‌به‌یانی رۆژی 30 كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2006 له سێداره‌درا.
سه‌رچاوه: نیویۆرك پۆست