به‌رهه‌می نه‌وتی ته‌قته‌ق بۆ كه‌متر له 17هه‌زار به‌رمیل داكه‌وتووه
K24 - ھەولێر
كۆمپانیای نه‌وتی گه‌نه‌ڵ ئینرێجی بڵاویكردەوە، جارێكی دیكه به‌رهه‌می نه‌وتی كیڵگه‌ی ته‌ق ته‌ق لە باشووری كوردستان بۆ ئاستێكی دیكه‌ی پێوانه‌ی داكه‌وت.
كۆمپانیای گەنەڵ ئینەرجی بەرھەمھێنەری نەوت رایگەیاند، جارێكی دیكه ئاستی به‌رهه‌می نه‌وتی كێڵگه‌ی نه‌وتی ته‌قته‌ق داكه‌وتووه بۆ 16 هه‌زار و 917 به‌رمیلی رۆژانه.
داكه‌وتنی به‌رهه‌می نه‌وتی كێڵگه‌كه هاوتایە له‌گه‌ڵ داكه‌وتنی ئاستی یه‌ده‌گی ئه‌و كێڵگه‌یه لە 600 ملیۆن به‌رمیله‌وه بۆ 50 ملیۆن به‌رمیل.
راپۆرته‌كانی چه‌ند مانگی رابردووی، كۆمپانیاكه ئه‌وه روون ده‌كه‌نه‌وه كه ههڵهسانگاندنی هه‌ڵه‌یان بۆ ئاستی یه‌ده‌گی نه‌وتی ناوچه‌كه كردووه، به‌و هۆیه‌شه‌وه كۆمپانیاكه زیانی گه‌روه‌ی به‌ركه‌وتووه و به‌های پشكه‌كانیشی داكه‌وتووه.