پوتن: ھەرێمی كوردستان ده‌زانێت كه میلیشیاكان چه‌كی كیمیاییان به‌كارهێناوه
"بەڵێ ئەسەد ھەڵەی كردووە، بەڵام ئەوانەی دژی ئەسەدن فریشتە نین"
K24 - مۆسكۆ
ڤلادیمیر پوتن سه‌رۆكی رووسیا له پانێلێكی لوتكه‌ی ئابووری نێوده‌وڵه‌تی سانت پیتهرسبورگدا، له نێو 12 هه‌زار به‌شداربووی كۆڕبه‌نده‌كه، به‌خێرهاتنی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، ئه‌م قسانه‌ی پوتن له‌كاتێكدا بوون كاتێ تۆمه‌تباركردنی حكومه‌تی سوریای به به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی ره‌تكرده‌وه و گوتی "كوردستانی عێراق ده‌زانێت كه میلشیاكان چه‌كی كیمیاییان به‌كارهێناوه".