لە مۆسكۆ خەڵاتێكی زێڕین دەبەخشرێتە خالید رەشید
K24 - ھەولێر
ھونەرمەندی ناسراوی كورد خالید رەشید، لە كۆنفرانسێكی نێودەوڵەتی لە مۆسكۆ خەڵاتێكی زێڕینی پێ بەخشرا.
لە کۆنفرانسێكی زانستی نێودەوڵەتیدا لە ئەکادیمیایی زانستی مێژوویی مۆسکۆ خەڵاتی زێڕینی ماکس ڤیبەری ئەڵمانی بەخشرایە، ھونەرمەندی كورد خالید رەشید.
ئەم خەڵاتە، بەناوی نووسەر و فەیلەسوفی ئەڵمانی ماكس ڤیبەرە، ساڵانە دەدرێت بە كەسایەتییە ناسراو و خاوەن بەرھەمەكان یەكەمجارە کوردێک خەڵاتی زیڕینی ماکس ڤایبەر وەردەگرێت.
خالید رەشید یەكێكە لە ھونەرمەندە ناسراوەكانی كوردستان، لە ماوەی رابردوودا ھەم وەك گۆرانیبێژ، ھەمیش وەك موزیسیان لە چەند ساڵی رابردوودا، چەند بەرھەمێكی ھونەری بڵاوكردووەتەوە.


