به شێوه‌یه‌كی جیاواز بۆ ده‌ستپێكردنی یاری تۆپ ده‌درێته ده‌ست ناوبژیوان
K24 - هه‌ولێر:
له دوایین گه‌ڕی خولی نایابی نێوخۆیی پورتوگال، به شێوه‌یه‌كی جیاواز تۆپ ده‌درێته ده‌ست ناوبژیوان، بۆ ئه‌وه‌ی یاری فایناڵ به‌ڕێوه‌ببات.
وه‌ك له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ر له ده‌ستپێكی یارییه‌كه، جياواز له جاران، كه‌سێك به ئامێرێكی تایبه‌تی فڕین، كه پێی ده‌ڵێن سكێت بۆردی فڕیو، تۆپه‌كه ده‌گه‌یه‌نێته ده‌ست ناوبژیوانی یارییه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی فیكه‌ی ده‌ستپێكی یاری كۆتایی لێبدات.
یاری كۆتایی خولی پورتوگال، له نێوان هه‌ردوو تیپی بێنفیكا و ڤیتۆریا گیومارایس دوێنێ ئه‌نجامدرا و یارییه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی بێنفیكا به ئه‌نجامی دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك كۆتایی هات و ناسناوی خوله‌كه‌شی به‌ده‌ستهێنا.