چى به‌سه‌ر له‌شى مرۆڤدا دێت ئه‌گه‌ر بهرۆژووبێت؟
بۆ دابه‌زاندنى كێشى له‌ش پێويسته ئه‌م كاره بكه‌يت
K24- هه‌ولێر
خانه‌كانى له‌ش به‌رده‌وام پێويستيان به وزه هه‌يه، تا كاره‌كانيان بهردهوميان هه‌بێت و ژيان به‌رده‌وام بێت، سه‌رچاوه‌ى وزه‌ى خانهكانيش لهوخواردن و خواردنهوانهيه كه رۆژانه ده‌يخۆين، كاتێكيش كه به‌رۆژوو ده‌بين سه‌رچاوه‌ى وزه راده‌گيرێت.
به‌ڵام سيسته‌مى له‌ش بير‌ى له‌حاڵه‌تى نان نه‌خواردن كردووه‌ته‌وه، بۆيه چه‌ند كۆگايه‌كى ئاماده‌كراو هه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى وه‌كو سه‌رچاوه‌يه‌كى وزه له‌كاتى به‌رۆژووبووندا به‌كاربهێنرێت، گرنگترينان ئه‌و شه‌كره گلايكۆجينيهيه كه زۆربه‌ى لهخانهكانى جگه‌ره و به‌شێكى لهناوخانهكانى ماسولكه‌كان هه‌ڵگيراون.
له‌سه‌ره‌تاى مانگى ره‌مه‌زاندا و چه‌ند رۆژى يه‌كه‌م، له‌ش زياتر پشت به‌م گلايكۆجينه ده‌به‌ستێت، دواى هه‌فته‌ى يه‌كه‌م، كۆگاى گلايكۆجينهكان به‌رێژه‌يه‌كى به‌رچاو كه‌م ده‌بێته‌وه.
ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌رۆژوو ده‌بن، خواردنێكى ته‌ندروست له‌به‌ربانگ و پارشێودا بخۆن و دووربكه‌ونه‌وه له خۆراكى زياد لهپێويست، له‌ماوه‌ى ئه‌م مانگه‌دا ده‌توانن چه‌ند كيلۆ گرامێك له‌كێشى له‌شياندا دابه‌زێنن.
جگه له‌كه‌مكردنه‌وه‌ى كێش، له‌رێگه‌ى سووتاندنى چهوريهوه له‌كاتى به‌رۆژووبووندا، ژه‌هره‌كان و ئۆكسيده‌كان له‌له‌ش ده‌كرێنه ده‌ره‌وه.