به‌رۆژووبوون كاريگه‌رى له‌سه‌ر ئافره‌تانى دووگيان و شيرده‌ر هه‌يه
كاريگه‌رى له‌سه‌ر گه‌شه و ته‌ندروستى كۆرپه ده‌بێت
K24- هه‌ولێر
زۆرجار ئافره‌تان له‌كاتى دووگيان و شيردان به‌رۆژوو ده‌بن، به‌هۆى پابه‌نديان به بيروباوه‌ڕى ئايينى.
ئه‌و توێژينه‌وانه‌ى كه كراون له‌سه‌ر ئافره‌تانى دووگيان و شيرده‌ر، تاوه‌كو ئێستا وه‌ڵامێكى يه‌كلاكه‌ره‌وه‌يان نه‌بووه له‌سه‌ر سوود و زيانه‌كانى دووگيانى و هه‌روه‌ها بۆ كۆرپه‌كه‌ش.
ئافره‌تانى دووگيان، ره‌نگه له‌كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكى ديكه حاڵه‌ته‌كه‌ى جياواز بێت، به‌پێى جياوازى كاتى دووگيانيه‌كه‌ى و بوونى كێشه ته‌ندروستييه‌كان له‌كاتى دووگيانيدا.
له‌به‌شێك له‌و توێژينه‌وانه‌ى ئه‌نجامدراون، ده‌ركه‌وتووه به‌رۆژووبوون كاريگه‌رى هه‌بووه له‌سه‌ر ئه‌و منداڵانه‌ى كه له‌دايك بوون له‌و ئافره‌تانه‌ى كه له‌كاتى دووگيانى به‌رۆژووبوون، به‌تايبه‌تيش له‌سێ مانگى سه‌ره‌تاى دووگيانى.
كاريگه‌ريه‌كانيش بريتين له:
- كاريگه‌رى له‌سه‌ر كێش و گه‌شه‌ى منداڵ له‌سكى دايكيدا، ره‌نگه ببێته هۆى له‌دايكبوونى پێشوه‌خته‌ى منداڵ .
- كاريگه‌رى له‌سه‌ر زيره‌كى و تواناى منداڵه‌كان ده‌بێت.
- كاريگه‌رى له‌سه‌ر درێژى باڵا و به به‌راورد به‌منداڵانى ديكه‌ى تر‌ى هه‌مان خێزان ده‌بێت.
به‌رۆژووبوون له‌سه‌ر ئافره‌تانيش به هه‌مان شێوه كاريگه‌رى ده‌بێت، به‌تايبه‌تى ئه‌گه‌ر مانگى ره‌مه‌زان بكه‌وێته كاته گه‌رمه‌كانى ساڵ، كه ره‌نگه ببێته هۆى ژانه سه‌رى توند و بێهێزى و بێتوانايى و بورانه و سه‌رسوڕان و تێكچوونى هاوسه‌نگى خوێن.
ئه‌گه‌ر ئه‌و نيشانانه رووياندا، پێويسته رۆژووه‌كه بشكێندرێت، له‌كاتى توندبوونى نيشانه‌كانيش، پێويسته به‌زوورترين كاتى سه‌ردانى پزيشك بكرێت، بۆ دڵنيابوونه‌وه له ته‌ندروستى دايك و كۆرپه‌كه.
به‌هه‌مان شێوه دووگيان به‌رۆژووبوون له كاتى شێردان، كاريگه‌رى ده‌بێت له‌سه‌ر پێكهاته و بڕى شيرى پێويست كه رۆژانه پێويسته بۆ منداڵى ساوا، كه‌مبوونه‌وه‌ى رێژه‌ى شله له‌له‌شى دايك ده‌بێته هۆى كه‌مبوونه‌وه‌ى رێژه‌ى پێكهاته‌ى شير، به‌تايبه‌تيش له‌وه‌رزه‌كانى گه‌رما و درێژى ماوه‌ى رۆژووگرتن.
پێويسته ئافره‌تانى شيرده‌ر، دوو رۆژ به‌ر له‌ده‌ستپێكردنى رۆژووگرتن، رێژه‌يه‌كى زياتر ئاو بخۆنه‌وه، رۆژانه خواردنى ده‌وڵه‌مه‌ند به‌كانزاكان بخۆن، كه پيويسته بۆ گه‌شه‌ى منداڵه‌كانيان.