حه‌شدى شه‌عبى هێزى زياتر ره‌وانه‌ى سنوورى حه‌ويجه ده‌كات
كه‌مال كه‌ركووكى: ناكرێت ناوچه‌كه به خوێنى پێشمه‌رگه رزگار بكرێت و راده‌ستى لايه‌نى ديكه بكرێت.
K24 – كه‌ركووك:
هەرچەندە زیاتر لە ھەزار چەكداری حەشدی شەعبی لە باشوری كەركووك ھەن، بەڵام ئەوان بەردەوامن لە ره‌وانه‌كردنى ھێزی زیاتر بۆ سنورەكە و دەیانەوێت ھێزی سەرەكی بن لەشەڕی گرتنەوەی قەزای حەویجەی سەر بەپارێزگای كەركووك.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان حه‌شدى شه‌عبى ئاماده‌كارى ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى له سێ قۆڵه‌وه به‌ره‌و حه‌ويجه پێشڕه‌وى بكات و پێشمه‌رگه‌ش يه‌ك قۆڵى به‌رده‌كه‌وێت.
له به‌رامبه‌ردا كه‌مال كه‌ركووكى فه‌رمانده‌ى ميحوه‌رى باشوورى كه‌ركووك رايگه‌ياند، پێشمەرگە بڕیار لەسەر بەشداری كردنی ھێزەكان دەدات بۆ ئەو شەڕە چونكە حەویجە بەشێكە لە خاكی كوردستان، به‌ڵام ناكرێت ناوچه‌كه به خوێنى پێشمه‌رگه رزگار بكرێت و دواتر راده‌ستى لايه‌نى ديكه بكرێت.