ئه‌ردۆغان: هه‌موو ئاماده‌كارييه‌كانى په‌كه‌كه‌ى تيرۆريستمان بۆ ئه‌م هاوينه ته‌فروتونا كردوون
له ناوخۆى وڵاتيشدا له دژى په‌كه‌كه‌ى تيرۆريست سه‌ركه‌وتووترين ئۆپراسيۆنمان له مێژووى خۆماندا ئه‌نجامداوه و سه‌ركه‌وتوو بووين.
K24 – هه‌ولێر:
سەرۆك كۆماری توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند، دوای دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات و پاككردنەوەی دەڤەرەكە لەداعش و پەیەدە و یەپەگەى تيرۆريست، ئارامی بۆ دەڤەرەكە گەڕاوەتەوە.
ئه‌ردۆغان گوتيشى: زیاتر لە سەد ھەزار ئاوارەی سوریا گەڕاونەتەوە سەر زێدی خۆیان، كه به هۆى ئه‌وانه‌وه رايانكردبوو.
هه‌روه‌ها گوتى: له ناوخۆى وڵاتيشدا له دژى په‌كه‌كه‌ى تيرۆريست سه‌ركه‌وتووترين ئۆپراسيۆنمان له مێژووى خۆماندا ئه‌نجامداوه و سه‌ركه‌وتوو بووين.
روونيشيكرده‌وه، په‌كه‌كه زۆرترين ئاماده‌كارى بۆ ئه‌م هاوينه ئه‌نجامدابوو، به‌ڵام هه‌موومان ته‌فروتونا كردن له شاخ و ئه‌شكه‌وته‌كانياندا. هه‌روه‌ك گوتمان داده‌به‌زينه سه‌ريان و چه‌ند تيرۆريست هه‌بوون دابه‌زينه سه‌ريان و ئه‌وانه‌ى ماويشن سه‌ره‌ى ئه‌وانيش دێت و داده‌به‌زينه سه‌ريان.