ئه‌ردۆغان: به درێژايى سنوورى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و ئێران ديوارى ئه‌منى درووستده‌كه‌ين
بە درووست‌کردنی دیوار له سه‌ر سنووره‌كان، توركیا ناتوانێت رێگه لەبه‌رده‌م چالاکیيەکانی پارتی كرێكارانی كوردستان "پەکەکە" بگرێت.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك كۆمارى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان رايگه‌ياند، به درێژايى سنوورى نێوان توركيا له‌گه‌ڵ هه‌ريه‌ك له عێراق و ئێران‌دا ديوارێكى ئه‌منى درووستده‌كه‌ن.
له به‌رامبه‌ردا، نوێنەری پارتی دیموكراتی گه‌لان "هەدەپە" لە هەرێمی کوردستان رایگه‌ياند، بە درووست‌کردنی دیوار له سه‌ر سنووره‌كان، توركیا ناتوانێت رێگه لەبه‌رده‌م چالاکیيەکانی پارتی كرێكارانی كوردستان "پەکەکە" بگرێت.
شارەزایەکی کاروباری تورکیاش له‌و بڕوايه‌دايه، باشترین رێگە لە بەردەم سەرۆک کۆماری تورکیا دانپێدانانه بە مافەکانی گه‌لی كورد له وڵاته‌كه‌یدا.